وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەربارەی کۆرمۆر ڕوونکردنەوە دەدات



وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، نابێت بە بێ ڕەزامەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بڕە غازێکی کێڵگەی کۆرمۆر بفرۆشرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەرهەمی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بەپێی گرێبەست لەگەڵ پێرل پێترۆلیۆم ( دانەغاز) تەرخانکراوە بۆ کەرتی کارەبا.

جەختیشیکردەوە کە “هەر بڕە غازێک کە بەرهەم بێت، نابێت بەبێ ڕەزامەندی حکومەتی هەرێم بفروشرێت بە هیچ لایەنێک”.

ئەم ڕوونکردنەوەیەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵانە هات کە باس لەوە دەکەن، وەزارەتی کارەبای عێراق غازی کێڵگەی کۆرمۆر لە کۆمپانیای دانە غاز دەکڕێتەوە.

 

یەکێتی داوا دەکات ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفال بکرێتە پشوو
پێشت یەکێتی داوا دەکات ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفال بکرێتە پشوو
کورەچی: سلێمانی تورکمانی لێ نییە و کورسییەکی بۆ دانراوە
دواتر کورەچی: سلێمانی تورکمانی لێ نییە و کورسییەکی بۆ دانراوە
پەیوەندیدار