سێ وڵاتی ئەوروپا دان بە سەربەخۆیی فەڵەستیندا دەنێن



سەرباری هۆشدارییەکانی ئیسرائیل، هەریەک لە ئێرلەندا و ئیسپانیا و نەرویج بڕیاریان دا دان بە سەربەخۆیی فەڵەستیندا بنێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیسپن پارت ئەیدە، وەزیری دەرەوەی نەرویج لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕۆژی 28ی ئەم مانگە بڕیاری دانپێدانانی نەرویج و ئیسپانیا و ئێرلەندا بە سەربەخۆیی فەڵەستین دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لایخۆشیەوە، سایۆمن هاریس، سەرۆک وەزیرانی ئێرلەندا ڕایگەیاند، لەو هەنگاوەدا ئاوئاهەنگیان لەگەڵ ئیسپانیا و نەرویجدا کردووە و ڕۆژێکی مێژوویی و گرنگیشە بۆ ئێرلەندا و فەڵەستین.

لە لایەکی دیکەشەوە، پیدرۆ سانچێز، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا لە لێدوانێکیدا لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەیدا جەختیکردەوە لەوەی ڕۆژی 28ی ئەم مانگە دان بە سەربەخۆیی فەڵەستیندا دەنێن.

لە یەکەم کاردانەوەشدا ئیسرائیل باڵیۆزەکانی لە ئێرلەندا و نەرویج بانگهێشت کرد، دوای ئەوەی هەردوو وڵات ڕایانگەیاند دان بە سەربەخۆیی فەڵەستیندا دەنێن.

لایخۆشیەوە یسرائیل کاتس، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هۆشداری دا لەوەی وڵاتەکەی لە ئاست ئەو هەنگاوەی وڵاتە ئەوروپییەکان بێدەنگ نابێت.

پارەی مانگی شوباتی وانەبێژان دابەشدەکرێت
پێشت پارەی مانگی شوباتی وانەبێژان دابەشدەکرێت
وەزیری تەندروستی: دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکراوە
دواتر وەزیری تەندروستی: دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکراوە
پەیوەندیدار