سێ هاووڵاتی بە هۆی تەقینەوەی مین بوونە قوربانی



بەهۆی تەقینەوەی مین لە بەرزایییە سنوورییەکانی چیای کێلەشینی شاری شنۆ، سێ هاوولاتی بوونە قوربانی.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، پاش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە بەهۆی تەقینەوەی مینێک لە بەرزایییە سنوورییەکانی چیای کێلەشین گەنجێک بەناوی ئیسماعیل عەزەوزەمە تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی گوندی “میراوێ” سەر بە شاری شنۆ گیانی لەدەستدا.

ڕوونیشیکردەوە کە لە ڕووداوەکەدا دوو برا بە ناوەکانی سەید هێمن مووسەوی تەمەن ٢٧ ساڵ و سەید هادی مووسەوی تەمەن ٢٦ ساڵ کە خەڵکی “میراوێ”ن بەسەختی بریندار بوون.

ڕاشیگەیاند، ئەو هاووڵاتییانە بەمەبەستی کۆکردنەوەی گیای بەهاری و دەرمانی ڕۆیشتبوونە کێلەشین.

زیاتر لە هەشت هەزار حەبی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا
پێشت زیاتر لە هەشت هەزار حەبی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا
لقی بانکەکان دیاری کران کە دۆلار بە نرخی فەرمی بە حاجییان دەفرۆشن
دواتر لقی بانکەکان دیاری کران کە دۆلار بە نرخی فەرمی بە حاجییان دەفرۆشن
پەیوەندیدار