ئەنجومەنی نوێنەران بڕیار لەسەر تەمەنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان دەدات



ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پێشنیازەیاسای هەمواری دووەمی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەدات.

بەپێی ئەو خشتەیەی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویكردووەتەوە، كۆبوونەوەكە کاتژمێر ١:٠٠ پاش نیوەڕۆ دەستپێدەكات و شەش بڕگە لە خۆدەگرێت، كە یەكێكیان دەنگدانە لەسەر پێشنیازەیاسای هەمواری دووەمی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق.

هاوكات لە بڕگەكانی دیكەدا، دەنگدەدرێت لەسەر پڕۆژەیاسای پشووە فەرمییەکان و خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیارە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای دەستەی حەشدی شەعبی و پێشنیارە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای دامەزراوەی شەهیدان.

لەگەڵ ئەوەشدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای دەزگای هەواڵگیری نیشتمانی دەكرێت، دەنگیش لەسەر پڕۆژە یاسای گەڕانەوەی موڵك بۆ خاوەنەكانیان دەدرێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگھێشتی “کۆنفرانسی ئاشتی لە ئۆکراینا” کرا
پێشت سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگھێشتی “کۆنفرانسی ئاشتی لە ئۆکراینا” کرا
هۆکاری مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دوکان ئاشکرا کرا
دواتر هۆکاری مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دوکان ئاشکرا کرا
پەیوەندیدار