داوا دەکرێت دەسەڵاتی دارایی و کارگێڕی لە ڕاکان جبوری بسەندرێتەوە



لە سکاڵایەکدا بۆ دادگای فیدراڵی، داوا دەکرێت دەسەڵاتی دارایی و کارگێڕی لە پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکووک بسەندرێتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵایەک تاوتوێ بکات کە لەسەر دژی کۆمار، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆک وەزیران و پارێزگاری کەرکووک تۆمار کراوە.

لە سکاڵاکەدا داوا کراوە دەسەڵاتی دارایی و کارگێڕی لە ڕاکان جبوری بسەندرێتەوە، ئەویش بەو پێیەی بە هەڵبژاردن پۆستەکەی وەرنەگرتووە و زیان بە بەرژەوەندی گشتیی دەگەیەنێت.

هەروەها داواشکراوە ئەو بۆشاییە چاودێریی و خزمەتگوزارییەش پڕبکرێتەوە کە بە هۆی نەبوونی ئەنجومەنی پارێزگاوە دروست بووە.

تاوەباران و هەورە تریشقە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پێشت تاوەباران و هەورە تریشقە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پێنج کورسی بۆ پێکهاتەکان دیاری کرا
دواتر پێنج کورسی بۆ پێکهاتەکان دیاری کرا
پەیوەندیدار