دادوەرێكی سلێمانی بوو بە ئەندامی دادگای فیدڕاڵی عێراق



دادوەرێكی كورد، كە پێشتر سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی بوو، بوو بە ئەندامی دادگای فیدڕاڵی و ئەمڕۆ لەبەردەم سەرۆك كۆماری عێراق سوێندی یاسایی خوارد.

دادگای فیدراڵی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دوو شەممە 20 ی ئایاری 2024، دادوەر جاسم جەزا جافر، لەبەردەم لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراقدا، سوێندی یاسایی خوارد و وەک ئەندامی یەدەگی دادگای باڵای فیدڕاڵی دەستبەکاربوو.

لای خۆشیەوە، سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەبەردەم سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید، دادوەر جاسم جەزا جافر سوێندی یاسایی خوارد، دوای ئەوەی بە مەرسومێکی کۆماری وەك ئەندامی یەدەگ لە دادگای باڵای فیدراڵی دامەزرێندرا.

سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لەو ڕۆڵەی سپێردراوە بە دادوەران لە بەرزکردنەوەی شکۆی دەوڵەت و خزمەتکردنی دادپەروەری و جێبەجێکردنی دەسەڵاتی یاسا و پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئاماژەیکرد بە گرنگی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری بۆ بەهێزکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و بەردەوامبون لە کارکردن بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتی و پاراستنی دەستکەوتەکان و دەستەبەرکردنی ماف و ئازادییەکان.

لەلایەن خۆیەوە دادوەر جاسم جەزا جافر پابەندبوونی خۆی دوپاتکردەوە بۆ کارکردن لەپێناو دەرخستنی ڕاستییەکان و بەدیهێنانی دادپەروەری و پاراستنی جێبەجێکردنی ئەو یاسایانەی ژیانی گشتی کۆمەڵایەتی رێکدەخەن.

داوای دەستگیرکردنی ناتانیاهۆ دەکرێت
پێشت داوای دەستگیرکردنی ناتانیاهۆ دەکرێت
نەمامگەی سەرچنار ساڵانە ملیۆن و نیوێك نەمام بەرەم دەهێنێت
دواتر نەمامگەی سەرچنار ساڵانە ملیۆن و نیوێك نەمام بەرەم دەهێنێت
پەیوەندیدار