بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڕیارێک دەدرێت



ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق وادەی درێژکردنەوەی ماوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریدەکات.

غەریب ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەدا، دەنگدان لەسەر درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆنی باڵای عێڕاق بۆ ڕۆژی چوارشەم (22/5) جێگیركرا.

ڕاشیگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە دەنگ لەسەر درێژکردنەوەی کۆمسیۆن بدرێت، ئەوا كۆمسیۆن بۆ شەش مانگ تەمەنی درێژ دەكرێتەوە تا ٢٠٢٥/١/٧ ، و دەبێت لەماوەی ئەو شەش مانگەدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت و خولیکی نوێی پەرلەمانی دەستبەکاربێت.

ئەو ئەندامە باسی لەوەشکرد، ئەگەر لایەنە حزبی و سیاسییەکانی هەرێم نەتوانن لەماوەی ئەو شەش مانگەدا هەڵبژاردن ئەنجام بدەن ، ئەوا مەترسی دەکەوێتە سەر ئەم کابینەیەی حکومەتی هەرێم و ” فاتیحا بۆ حكومەتی یاسایی هەرێم بخوێنن”.

شایەنی باسە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای دووجار دواخستنی هەڵبژاردن ، بە مەرسومی کۆماری ڕۆژی 10ی مانگی شەش-ی وەک ڕۆژی هەڵبژاردن دیاریکرد، دوای بڕیارەکانی دادگای باڵا لەبارەی کورسی کۆتاکان و دابەشکردنی کورسییەکان بەسەر چوار بازنەدا، پارتی دیموکراتی کوردستان لە ماوەی یاسایی و دیاریکراودا هیچ کاندیدێک و ناوێکی بە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق نەدا، و لە ئێستاشدا ئاماژەکان بۆ ئەوەن هەڵبژاردن دوابکەوێت و بکەوێتە مانگی 10ی ئەمساڵەوە.

شەپۆلێكی دیكەی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە
پێشت شەپۆلێكی دیكەی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە
دارایی هەرێم ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت هەژماری من بڵاودەكاتەوە
دواتر دارایی هەرێم ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت هەژماری من بڵاودەكاتەوە
پەیوەندیدار