عێراق ڕۆژێک ماتەمینی ڕاگەیاند



حکومەتی عێراق بۆ دەربڕینی هاوخەمی بۆ گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران، ڕۆژێک ماتەمینی گشتیی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە، باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، بۆ دەربڕینی هاوخەمی بۆ گەل و سەرکردایەتی ئێرانی برامان لەم کاتە سەختەدا، ڕۆژێک ماتەمینی گشتی لە سەرتاسەری عێراق ڕادەگەیەنین.

ڕوونیشیکردەوە سبەینێ لە سەرتاسەری عێراقدا ماتەمینیە بۆ گیانلەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوە و یاوەرەکانیان.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەواڵی گیانلەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی ئێران و یاوەرەکانی ڕاگەیەندرا کە دوێنێ هەلیکۆپتەرەکەیان لە تەورێز تێکشکا.

زێڕ نرخێکی نوێی مێژوویی تۆمار کرد
پێشت زێڕ نرخێکی نوێی مێژوویی تۆمار کرد
بڕیاربوو هەفتەی داهاتوو ڕەئیسی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات
دواتر بڕیاربوو هەفتەی داهاتوو ڕەئیسی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات
پەیوەندیدار