بافڵ تاڵەبانی: دڵمان لای گەل و سەرکردایەتی باڵای ئێرانە و هابەشی خەمیانین



سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بۆنەی گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێرانەوە و سەرەخۆشی لە ڕابەر و گەلی ئێران دەکات.

ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ڕاگەیاند و تییدا هاتووە: بە دڵتەنگیی و خەمێکی قووڵەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی جەنابی عەلی خامەنەیی، ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، گەل و سەرکردایەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی دۆست دەکەم بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران و خوالێخۆشبوو حسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه و یاوەرانی.
سەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند، “‏لەم ساتە سەختەدا دڵمان لای گەل و سەرکردایەتی باڵای ئێرانە و هاوبەشی خەمیانین کە دڵنیام بەسەر ئەم کارەساتەشدا زاڵدەبن”.
دوای لە خودای گەورەش کرد “خوالێخۆشبووان بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری هەموو لایەک بدات”.
هەر بە بۆنەی گیانلەدەستدانی سەرۆکی ئێرانەوە مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: “بەناوی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی مەقامی موعەزەمی رەهبەری و سەرۆكایەتی كۆماری ئیسلامیی ئێران و خانەوادەی كۆچكردوان و گەلی ئێران دەكەین بە بۆنەی رووداوی دڵتەزێنی كەوتنەخوارەوەی هێلكۆپتەری بەڕێز ئیبراهیم رەئیسی سەرۆككۆمار و هاوڕێكانی و گیان لە دەستدانیان”.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەواڵی گیانلەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی ئێران و یاوەرەکانی ڕاگەیەندرا کە دوێنێ هەلیکۆپتەرەکەیان لە تەورێز تێکشکا.

وەزیری پێشووی ئێران: ئەمریکا هۆکاری گیان لەدەستدانی سەرۆک کۆمارە
پێشت وەزیری پێشووی ئێران: ئەمریکا هۆکاری گیان لەدەستدانی سەرۆک کۆمارە
کەشناسی: تاوەباران دەبارێت و هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت
دواتر کەشناسی: تاوەباران دەبارێت و هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت
پەیوەندیدار