بە ڤیدیۆ؛ تیمەكان لەشوێنی كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرەكەی ڕەئیسی نزیكدەبنەوە



تیمە فریاگوزارییەکانی ئێران لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە نزیکبوونەتەوە، دوای ئەوەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی خراپی كەشوهەواوە دیارنەماوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی (تەسنیم)ی ئێران، پێشبینی دەکرێت لەماوەی نیو کاتژمێری تردا، تیمەکان سەرۆک کۆمار بدۆزنەوە.

لای خۆشیەوە دەزگای كەشناسی ئێران بڵاویكردۆتەوە، لە 2 کاتژمێری داهاتوودا، لەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەکی نوێ، ناوچەکە لەڕادەبەدەر سارد دەبێتەوە و ئەگەری پێشکەوتن لە ڕزگارکەرەکان دەسەنێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، تیمەکانی فریاکەوتن هەموو هەوڵەکانیان خستووەتەگەڕ بۆئەوەی خێرا بگەنە شوێنەکە.

لای خۆشیەوە، عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە، هیوادارم سەرۆک کۆمار و ئەو کەسانەی لەگەڵیدابوون بگەڕێنەوە بۆ باوەشی خەڵک. داوا لە هەمووان دەکەم نزا بکەن بۆ ڕزگاربوونی ئەو کۆمەڵە کەسە خزمەتگوزارە.

وتیشی، “داوا دەکەم خەڵک نیگەران نەبن، هیچ کێشەیەک لە کاروباری وڵاتدا ڕوونادات”.

هێلیكۆپتەرەكەی سەرۆكی ئێران دۆزرایەوە
پێشت هێلیكۆپتەرەكەی سەرۆكی ئێران دۆزرایەوە
پشکی هەرێم و مووچە و نەوت بڕیاری لێوەدرا
دواتر پشکی هەرێم و مووچە و نەوت بڕیاری لێوەدرا
پەیوەندیدار