سودانی بۆ مووچەی هەرێم بڕیاریدا



سەرۆکوەزیرانى عێراق لەبارەى مووچە و تەوتینکردنى فەرمانبەرانى هەرێم لێدوانی دا و بڕیاری لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دا.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە لیدوانێکیدا بۆ nrt ئاماژەی بەوەداوە، حکومەتی هەرێمى کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بەتەوتین کردنى فەرمانبەران،تەوتینى فەرمانبەران کاتی پێویستە و بانکی بازرگانیش ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ئەو کارە،

ڕوونیشیکردەوە، حکومەتی عێراقی پابەندە بەناردنی پارەى مووچەى فەرمانبەران، و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە کێشەکانی بودجە جیاکراوەتەوە و ناردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوام دەبێت.

وتیشی، بەردەوام دەبین لەناردنی مووچە ئەگەر داهاتی نانەوتیش رادەست نەکرێت.

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەمواری یاسای بودجەی ساڵی 2024ی پەسەند کرد و بڕیارە ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆ ئەوەی لە پەرلەمان پەسەندبکرێت، بەم پێیەش بەشێک لە گرفتی بودجەی هەرێم چارەسەر دەبێت و پشکی هەرێم لە مووچە دەخرێتە سەر بودجەی حاکیمە.

سودانی هاوکاری ئێران دەکات
پێشت سودانی هاوکاری ئێران دەکات
پلەبەرزكردنەوە و سەرمووچە بۆ مامۆستایان دەبەسترێت
دواتر پلەبەرزكردنەوە و سەرمووچە بۆ مامۆستایان دەبەسترێت
پەیوەندیدار