قەیرانی دارایی پڕۆژە ستراتیژییەکانی لە عێراق وەستاندووە



سالم ئەلتەمیمی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە ئاشکرای کرد، کە شەش پڕۆژەی ستراتیژی پارێزگاری دیالە بە هۆکاری دارایی ڕاگیراون، لەنێویاندا درێژترین پردی عێراق.

ڕۆژی یەکشەممە، سالم ئەلتەمیمی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە ئاماژەی بەوەکرد، شەش پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی، دیارترینیان ڕێگای دوو قۆناغی نۆژەنکردنەوەی بەغدا – کەرکووک و پردی حەمرین کە درێژترین پردی عێراقە و پردی سندییە، بە هۆکاری دارایی کارەکانیان وەستاوە، بەهۆی خەرجنەکردنی پێشینەکان بۆ کۆمپانیا جێبەجێکارەکان و وەرنەگرتنی شایستەکانیان.

ئەوەشی خستەڕوو، کارەکانی پڕۆژەکان دەستپێدەکەنەوە کاتێک پێشینە بۆ کۆمپانیاکان خەرج دەکرێن، ئەو پڕۆژانەی کە جێبەجێ دەکرێن دەبێت لەگەڵ تایبەتمەندییەکان بگونجێن بۆ پاراستنی کوالیتییان و دڵنیابوون لە مانەوەیان بۆ درێژترین ماوەی گونجاو.

پارێزگاری دیالەش هاوشێوەی پارێزگارەکانی تری عێراق بەدەست قەیرانی داراییەوە دەناڵێنێت، ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر دارایی پرۆژەکانی وەبەرهێنان هەبووە.

نرخی دۆلار گۆڕانکاریی بەسەردا هات
پێشت نرخی دۆلار گۆڕانکاریی بەسەردا هات
کاروان یاروەیس: پێویستە بەپێی یاسا گۆڕەبەکۆمەڵەکان بپارێزرێن
دواتر کاروان یاروەیس: پێویستە بەپێی یاسا گۆڕەبەکۆمەڵەکان بپارێزرێن
پەیوەندیدار