کاروان یاروەیس: پێویستە بەپێی یاسا گۆڕەبەکۆمەڵەکان بپارێزرێن



ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە ڕێگەی تیمێکەوە پشکنینی زانستی بۆ گۆڕەبەکۆمەڵەکان ئەجامدراوە، دەرکەوتووە کە زۆربەی قوربانیەکان ژن و مناڵن.

کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، سەبارەت بە نیگەرانی کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان لەبارەی تێکدان و دەستکاری کردنی گۆڕەبەکۆمەڵەکانی جینۆسایدی ئەنفال لە ناوچەی تەلشێخی سەماوە، لەگەڵ د.زییا ئەلساعدی بەرێوەبەری گشتی گۆڕەبەکۆمەڵەکان بەدواداچوونمان کرد، ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگە تیمێکی بەرێوەبەرایەتی گۆڕەبەکۆمەڵەکان چوونەتە تەلشێخ و پشکنینی زانستی سەرەتاییان ئەنجامداوە و بەدواداچوونیان کردووە و بەهۆی گەرماوە تیمەکان نەیانتوانیوە بەردەوام بن.

ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی پشکنینی سەرەتایی ئەو دوو گۆڕەبەکۆمەڵە زۆربەی قوربانیەکان ژن و مناڵن، تا ئێستا لەو ناوچەیە چوار گۆڕی بەکۆمەڵی جینۆسایدی ئەنفالی تێدایە، گۆڕێکیان لەلایەن ئەمریکیەکان لە ٢٠٠٤ و گۆڕێکی تریان کە ١٧١ روفاتی تێدابووە، لەلایەن تیمی گۆڕەبەکۆمەڵەکانی عێراقەوە لە ٢٠١٩ کراوەتەوە و دوو گۆڕی تری بە کۆمەڵ ماون تەنها پشکنینی سەرەتاییان بۆکراوە.

جەختمان کردەوە، پێویستە گۆڕەبەکۆمەڵەکان بپارێزرێن و بەپێی یاسای پاراستنی گۆڕەبەکۆمەڵەکان ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر.

قەیرانی دارایی پڕۆژە ستراتیژییەکانی لە عێراق وەستاندووە
پێشت قەیرانی دارایی پڕۆژە ستراتیژییەکانی لە عێراق وەستاندووە
نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە بەردەوامی زیادبوونی ئاستی پاشماوەکان لە جیهاندا
دواتر نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە بەردەوامی زیادبوونی ئاستی پاشماوەکان لە جیهاندا
پەیوەندیدار