دوکاندارانی بازاڕی دهۆک گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا



دوکاندارانی بازاڕی چەلێی دهۆک گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان لە دژی بڕیاری لادانی پەردەی بەردەم دوکانەکانیان دەربڕی.

دوای زیادبوونی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕەکان، ئیدارەی پارێزگای دهۆک بڕیاری دا پەردەکانی بەردەم دوکانەکانی بازاڕی چەلی لاببرێن کە بە هۆکارێکی تەشەنەکردنی ئاگرکەوتنەوە وەسفی دەکەن.

ئەمڕۆش دوکاندارانی بازاڕی چەلێ دژی ئەو بڕیارە گردبوونەوە و ڕێپێوانێکیشیان بۆ بەردەم پارێزگای دهۆک ئەنجام دا.

دوکاندارەکان دەڵێن، دوکانەکانیان بچووکن و شوێنی تەواوی شمەک و کەلوپەلەکانیان نابێتەوە بۆیە لە کاتی داخستنی بازاڕدا تەنها بە پەردە دایدەپۆشن و ئەوەشیان وەک نیشانەیەکی بوونی ئاسایش لە شارەکە وەسفکرد.

پێشتریش پارێزگای هەولێر بڕیاری دابوو پەردەی بەردەم دوکانەکان لاببرێن.

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە بەردەوامی زیادبوونی ئاستی پاشماوەکان لە جیهاندا
پێشت نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە بەردەوامی زیادبوونی ئاستی پاشماوەکان لە جیهاندا
گەشتی حەج بە ڕێگای وشکانی زیادی کردووە
دواتر گەشتی حەج بە ڕێگای وشکانی زیادی کردووە
پەیوەندیدار