عێراق بۆ پێشخستنی کەرتی سەربازیی پشت بە تورکیا و چین دەبەستێت



دەستەی پیشەسازی جەنگیی عێراق بەمەبەستی پێشخستنی کەرتی پیشەسازیی سەربازیی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ تورکیا و چین واژۆ دەکات.

عەلی موحسین، بەڕێوەبەری کۆمپانیای پیشەسازییە سەربازییەکانی سەر بە دەستەی پیشەسازیی جەنگی ڕایگەیاند، دەستەکەیان بەمەبەستی دروستکردنی چەکی بەرگریی لە ناوخۆی عیراقدا، یاداشتی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ دەستەی پیشەسازییە جەنگییەکانی تورکیا واژۆ کرد و یاداشتێکیشی لەگەڵ کۆمپانیای “نورنکۆ”ی چینی بۆ گواستنەوەی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو لە بواری دروستکردنی چەکی سووک و مامناوەند و پیشەسازییە سەربازییەکانی دیکەدا واژۆ کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو کە بە هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەتدا هەوڵ دەدەن بەشی نوێ و پێشکەوتوو و پێداویستی سەربازیی نوێ بۆ دەستەکەیان زیاد بکەن و کارگەی تایبەت بە دروستکردنی تەقەمەنی چەکی مامناوەندیش بکەنەوە.

عەلی موحسین ڕاشیگەیاند، دەستەکەیان لە دروستکردنی چەک و پێداویستی جەنگیدا گەیشتووەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو و خاوەنی کەسانی شارەزا و ڕاهێنراوە.

ڕوونیشیکردەوە کە دەستەی پیشەسازیی جەنگی عێراق خاوەنی 14 کارگەیە و تەقەمەنی، گوللە هاوەن، زرێپۆش، درۆن، ئۆتۆمبێلی کارەبایی، دووربین و کامێرا بۆ هێزە چەکدارەکان دابین دەکەن.

دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵاکەی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە
پێشت دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵاکەی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە
حکومەت بودجە پەسەند دەکات و دەینێرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران
دواتر حکومەت بودجە پەسەند دەکات و دەینێرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران
پەیوەندیدار