زیاتر لە هەزار کۆچبەر گەیشتنە بەریتانیا



سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی 10 ڕۆژدا زیاتر لە هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە بەریتانیا.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كارووباری ئاوارە و پەنابەران بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی بەریتانیا ئاماژەیان بەوە کردووە کە زیاتر لە هەزار کۆچبەری نایاسایی لە باکووری فەرەنسا لە ٤ی ئایارەوە تا ١٣ی ئایار گەیشتوونەتە کەناراوەکانی بەریتانیا و بەلەمەکانی کۆچبەران لەو ماوەیەدا نەوەستاون لە هاتن .

ئاماژەی بەوەشكرد، گەیشتنی كۆچبەران بە بەریتانیا لە کاتێکدایە، کە هەڵمەتە ئەمنییەکان و دەستگیرکردنی پەناخوازە ڕەتکراوەکان بە مەبەستی ناردنیان بۆ ڕواندا بەردەوامن.

ڕوونیشی كردەوە، بەم شێوەیە ژمارەی هاتنی کۆچبەران لە سەرەتای ئەمساڵەوە گەیشتووەتە زیاتر لە 9 هەزار و ٤٠٠ کۆچبەر، لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٢٩ هەزار و ٤٣٧ کۆچبەر گەیشتوونەتە بەریتانیا.

ئاری جەلال وتیشی، “لە ژێر ڕۆشنایی هەوڵە بەردەوامەکانی دەسەڵاتدارانی فەرەنسا بۆ ڕێگریکردن لە بەلەمەکانی کۆچبەران، کە لە باکووری فەرەنسا بەرەو کەناراوەکانی شانشینی فەرەنسا بەڕێدەکەون، پاسەوانی کەناراوەکانی فەرەنسا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەرکی ڕزگارکردنی جۆراوجۆری ئەنجامداوە”.

بەپێی فەرمانێکی پارێزگاری پۆلیسی دەریایی لە ١٣ی ئایار، ٤٩ کۆچبەر ڕزگارکراون، ١٩ کۆچبەری دیکەش لە ١٤ی ئایاردا ڕزگارکراون.

 

هیچ كاندیدێك نەبووە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق
پێشت هیچ كاندیدێك نەبووە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق
سزای ئەو قوتابییانە دیاریکرا کە قۆپی دەکەن
دواتر سزای ئەو قوتابییانە دیاریکرا کە قۆپی دەکەن
پەیوەندیدار