مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ خەرج دەكرێت



نوێنەری گشتی وانەبێژان ڕایدەگەیەنێت، كە سبەینێ‌ سبەینێ‌ شایستەی دارایی وانەبێژان دەكرێتە چەك و بڕیارە لەم هەفتەیەدا مووچە دابەش بكرێت.

کارۆخ عەبدوڵڵا گوڵاوی، نوێنەرانی گشتی وانەبێژان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دابەشکردنی مووچەی وانەبێژان بەهۆی دواکەوتنی خشتەوە لەلایەن پەروەردەکانەوە دواکەوتووە.

ڕاشیگەیاند، بڕیارە سبەی یەك شەممە، شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی شوبات (2) بکرێتە چەک و دابەشکردنی مووچەکە پێدەچێت لە ڕۆژانی سێ شەممە و چوارشە ممەی ئەم هەفتەیە بێت.

بەگوێرەی ڕێنكایی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دیبلۆمن مووچەی مانگانەیان 350 هەزار دینارە و هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس 400 هەزار دینارە.

ژمارەی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 35 هەزار و 543 كەسە، بڕی بودجەی پێویست بۆ شایستە داراییەکانیان نزیکەی 13 ملیار و 700 ملیۆن دینارە.

 

سزای ئەو قوتابییانە دیاریکرا کە قۆپی دەکەن
پێشت سزای ئەو قوتابییانە دیاریکرا کە قۆپی دەکەن
“فه‌رمانبه‌ران به ‌ئاسانی مووچه‌كانی خۆیان وه‌رده‌گرن”
دواتر “فه‌رمانبه‌ران به ‌ئاسانی مووچه‌كانی خۆیان وه‌رده‌گرن”
پەیوەندیدار