سزای ئەو قوتابییانە دیاریکرا کە قۆپی دەکەن



سبەینێ تاقیکردنەوەى کۆتایی وەرز – خولی یەکەم لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بەڕێوەدەچێت و سزای ئەو قوتابییانە دیاریکرا کە قۆپی دەکەن، و ئەو مامۆستایەی هاوکاری بووە دووردەخرێتەوە.

دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری پەروەردەی گشتی سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، سبەینێ تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەن، و تا ئێستا رێکارەکانى رێگریکردن لە قۆپیەکردن توندوتۆڵە و هێزە ئەمنییەکان هەماهەنگن،

ئاماژەی بەوەشدا، دووباندی بازرگانیکردن بە ئامێرەکانى قۆپیەرکردنەوە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت،

دەربارەی سزای ئەو قوتابییانەی قۆپی دەکەن، دڵشاد عومەر ڕایگەیاند، سزاى توند هەیە و گەر قوتابى بە غەشکردنەوە بگرێت دوو ساڵ رێگەى پێنادرێت بەشدارى تاقیکردنەوەکان بکات و گەر مامۆستاش لەو کارەوە بگلێت دووردەخرێتەوە (فەسڵ )دەکرێت.

هاوکات سەبارەی بە ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆ بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان شارى سلێمانى لە پلەى دوەمدایە و لە کۆى حەوت قوتابى کە کۆ نمرەیان 100 بوە سیانیان لە شارى سلێمانى و دانەیەکیان لە ئیدارەى راپەڕین بوە، و ئاستى دەرچوون ئەمساڵ بەراورد بە ساڵى رابردوو بەرزتر بۆتەوە و گەیشتوەتە 59.18 % ئەمەش سەربارى قەیرانە زۆرەکان کە کەرتى پەروەدەى گرتەوە.

بڕیارە تاقیکردنەوەى پۆلە ناکۆتاکان لە سبەینێ 19/5 دەستپێبکات و لە 30/5 کۆتایی بێت، تاقیکردنەوەى پۆلى 12ـى ئامادەییش لە 23/6 دەستپێدەکات و لە 25/7 کۆتایی دێت.

زیاتر لە هەزار کۆچبەر گەیشتنە بەریتانیا
پێشت زیاتر لە هەزار کۆچبەر گەیشتنە بەریتانیا
مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ خەرج دەكرێت
دواتر مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ خەرج دەكرێت
پەیوەندیدار