خەڵك؛ ناوی كاندیدەكان بۆ سەرۆكی نوێی پەرلەمان بڵاودەكاتەوە



كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ دەستی پێكرد و 4 كەس لە فراكسیۆنە سوننییەكان كاندیدن بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستی پێكرد بە ئامادەبوونی 258 پەرلەمانتار و تیایدا چەند پرسێك لەخۆدەگرێت، كە گرنگترینیان هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانە.

ڕاشیگەیاند، لە پشكی سوننە 4 كەس كاندیدن بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، كە بریتین لە “سالم عیساوی و تەڵاڵ زوبەیعی و عامر عەبدولجەبار و مەحمود مەشهەدانی”.

بە وتەی سەرچاوە پەرلەمانییەكە، هەر لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا دەنگ درا لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی وەرزی یاسادانان بۆ 30 ڕۆژ، تاوەكو لەو ماوەیەدا دەنگ بدرێت لەسەر خشتەكانی بودجەی 2024 و درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، كە هەر ئەمڕۆ خوێندنەوەی بۆ كراوە.

“فه‌رمانبه‌ران به ‌ئاسانی مووچه‌كانی خۆیان وه‌رده‌گرن”
پێشت “فه‌رمانبه‌ران به ‌ئاسانی مووچه‌كانی خۆیان وه‌رده‌گرن”
كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستی پێكرد
دواتر كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستی پێكرد
پەیوەندیدار