ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت



چاوەڕوان دەکرێت ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێرێت کە زیاتر لە شەش مانگە ئەو پۆستە بە بەتاڵی ماوەتەوە.

بە پێی کارنامەی دانیشتنەکە کە فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێرێت کە لە پشکی سوننەکانە.

هاوپەیمانیى تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسى سەرۆکی لەسەرکارلابراوی پەرلەمان، جەخت دەکاتەوە لەوەی پۆستەکە بە مافی خۆیان دەزانن.

هاوپەیمانییەکە مەحمود مەشهەدانى، بۆ پۆستەکە کاندید کردووە و لایەنە شیعەکانیش پشتیوانی دەکەن.

مانگى تشرینى دووەمى 2023، دادگاى فیدڕاڵى بە تۆمەتی ساختەکاری، مافی پەرلەمانتاری لە محەمەد حەلبوسى سەندەوە و لە سەرۆکایەتی پەرلەمانیش دوورخرایەوە.

ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانیی ئاشکرا کرد
پێشت ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانیی ئاشکرا کرد
تورکمانەکان چاوەڕێی بڕیاری دادگای فیدراڵین بۆ گەڕانەوەی کورسی کۆتاکان
دواتر تورکمانەکان چاوەڕێی بڕیاری دادگای فیدراڵین بۆ گەڕانەوەی کورسی کۆتاکان
پەیوەندیدار