دادگای باڵا تاوتوێی سکاڵایەکی مەسرور بارزانی دەکات



دادگای باڵا تاوتوێی سکاڵایەکی دژ بە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکات و دەڵێت” بەپێی دەستوور مامەڵەی لەگەڵ دەکەین”.

دادگای باڵا لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژە بەوەدەکات، لە “19ى ئایار لەبارەى ئەو سکاڵایە کۆدەبێتەوە کە سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە دژى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکان تۆماریکردووە.”

بەپێی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوا کراوە دادگای باڵا مادەى دووى سیستمى تۆمارى لیستى بەربژێران بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بە نادەستوورى بناسێنێت.

دادگای فیدراڵى ئاماژەى بەوەداوە، تاوتوێکردنى ئەو سکاڵایە بەگوێرەى تایبەتمەندییەکانى دەبێت کە لە بڕگەى یەکى مادەى 93 ى دەستوور هاتووەو دەڵێت، “دادگاى فیدراڵى تایبەتمەندە بە چاودێرى ئاستى دەستورییبوونى یاسا و رێنماییە کاراکان”، دادگاى فیدراڵى دەڵێت: “پێویست بوو ئاگادارى ئەوەبێت”.

دادگای باڵا لە ماوەکانی پێشوودا فەرمانی بە ڕاگرتنی کارەکانی کۆمسیۆن کرد تاوەکو سکاڵاکە یەکلا دەبێتەوە، رۆژی سێشەممە، 7ی ئایاری 2024 کۆمیسیۆن سەرجەم رێکارە هونەری و داراییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگرت.

100 مووچە وەک پێشینە دەدرێتە مووچەخۆران
پێشت 100 مووچە وەک پێشینە دەدرێتە مووچەخۆران
“بڕیارەکانی دادگای ئەنقەرە سیاسییە و بۆ بێدەنگکردنی گەلی کوردە”
دواتر “بڕیارەکانی دادگای ئەنقەرە سیاسییە و بۆ بێدەنگکردنی گەلی کوردە”
پەیوەندیدار