پەرلەمانتارێک بۆ مووچەی خانەنشینان سەردانی سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی کرد



موسە‌ننا ئە‌مین سە‌ردانی سە‌رۆكی دادگــای فیدڕاڵـی دە‌كات، بە مەبەستی هاوتاکردنی شایستە داراییە‌كانی کەسوکاری شە‌ھیدان، زیندانیانی سیاسی هەرێم لەگەڵ عێراق.

موسە‌ننا ئە‌مین، ئە‌ندامی ئە‌نجومە‌نی نوێنە‌رانی عێراق سە‌ردانی حـاكم جاسم سە‌رۆكی دادگـای فیدڕاڵی عێراقی كــرد و لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، ئامانجــی سە‌ردانە‌كە‌ بۆ بە‌دواداچوون بووە بۆ ماف و شایستە داراییە‌كانی کەسوکاری شە‌ھیدان، زیندانیانی سیاسی، مافی ھە‌ڵە‌بجە‌، زیان لێكە‌وتووانی ڕژێمی پێشوو لە ‌ھە‌رێمـی كوردستان و یە‌كسان كردنی مافە‌كانیان لە‌گە‌ڵ ھاوتاكانیان لە ‌حكومە‌تی فیدڕاڵ.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ‌تە‌وە‌رە‌یە‌كی دیكە‌ی گفتۆگۆكە‌دا باس لە‌ گرنگی بڕیاری مووچە‌ی مووچە‌خۆرانی ھە‌رێم کرا، ھە‌روە‌ھا گرنگی بە‌دواداچوونی دادگای فیدڕاڵی بۆ بڕیارە‌كانی، سە‌بارە‌ت بە ‌ھاوتاكردنی ماف و شایستە‌كانی تە‌واوی ئە‌و چین و توێژانە‌ی وە‌ك (فە‌رمانبە‌ر، خانە‌نشیانان، کەسوکاری شە‌ھیدان، زیندانیانی سیاسی، زیان لێكە‌وتووانی ڕژێمی پێشوو).

وتیشی، پێویستە‌ بڕیارە‌یە‌كانی دادگای فیدڕاڵی ببێتە‌ بنە‌مایە‌ك بۆ یە‌كسانكردنی مووچە‌ی سە‌رجە‌م ئە‌م توێژانە‌، چونكە‌ ھیچ جیاوازییە‌ك نییە‌ لە‌نێوان فە‌رمانبە‌ر یاخود خانە‌نیشان، کەسوکاری شە‌ھیدان و زیندانیان پێویستە‌ مافە‌كانیان بۆ دە‌ستبە‌ربكرێت و مووچە‌كانیان ھاوتای حكومە‌تی فیدڕاڵی بكرێت.

لە ‌دیدارە‌كە‌دا موسە‌ننا ئە‌مین دوو نووسراوی ئاڕاستە‌ی سە‌رۆكی دادگای فیدڕاڵی كردووە و باسی لەوەشکرد، ھە‌ر لە گفتوگۆكە‌دا باس لە‌وكە‌سانە‌ كرا كە‌ بێبە‌شن لە ‌مافی وە‌رگرتنی کەسوکاری شە‌ھیدان و زیندانی سیاسی بە ‌ھۆكاری ئە‌وەی لە‌ ھە‌رێمی كورستان ھە‌ندێك لە ‌مافە‌كانیان وە‌رگرتووە‌ پاشان خۆیان گواستووە‌تە‌وە‌ بۆ سە‌ر حكومـە‌تی فیدڕاڵی، پە‌یوە‌ندیان پچراندووە‌ لە‌گە‌ڵ سە‌رجە‌م دە‌زگاكانی حكومە‌تی ھە‌رێم لە‌ پێناوی ئە‌وەی بگوازرێنە‌وە‌ بۆ سە‌ر حكومە‌تی فیدڕاڵی بڕیاری ژمارە‌ 86ـی دادگای فیدڕاڵی ڕێگە‌ی لە‌وە‌ گرتووە‌ ئە‌م مافە‌یان پێ بدرێت .

ئەوەشی خستەڕوو، لە ‌ناوە‌ڕۆكدا بڕیارە‌كە‌ باس لە‌وە‌دە‌كات لە‌یە‌ك كاتدا ھاووڵاتی لە ‌دوو یاسا سودمە‌ند نە‌بێت، بە‌ڵام ئێستا ئە‌م سە‌دان ھاووڵاتییانە لە‌ یە‌ك كاتدا لە‌ ھە‌ردوو یاساكە‌ بێبە‌ش بوون، ئە‌مە‌ش نادادپە‌روە‌رانە‌یە‌ پێویستە‌ چارە‌سە‌ربكرێت بۆ ئە‌و مە‌بە‌ستە‌ش نووسراوێك ئاڕاستە‌ی سە‌رۆكی دادگای فیدڕاڵی كرا.

بە وتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سە‌رۆكی دادگای فیدڕاڵی بە‌ڵێنیداوە دوای ھە‌فتە‌یە‌ك لە‌گە‌ڵ ئە‌ندامانی دادگای فیدڕاڵی گفتوگۆ بكات و ڕوونكردنە‌وە‌یە‌ك تایبە‌ت بە‌و پرســە‌ بدەن.

هاووڵاتییان بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان ئاگادار دەکرێنەوە
پێشت هاووڵاتییان بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان ئاگادار دەکرێنەوە
ڕۆبێرت فیتسۆ… سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا بناسە کە هەوڵی تیرۆرکردنی درا
دواتر ڕۆبێرت فیتسۆ… سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا بناسە کە هەوڵی تیرۆرکردنی درا
پەیوەندیدار