لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی 4 ڕاگەیەنرا



دوابەدوای ڕەوانەكردنی پارەی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، لیستی مووچەی مانگی 4ی مووچەخۆرانی هەرێم ڕاگەیەنرا.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی 4ی موچەخۆرانی ڕاگەیاند، كە بەپێی لیستەكە دابەشكردنی مووچە لەماوەی (5)ڕۆژدا كۆتایی دێت.

بەپێی لیستەكە دابەشكردنی مووچە لە (15ی ئایار) دەستپێدەكات و لە ڕۆژی (20ی ئایار) كۆتایی دێت، بەڵام لیستەكە مووچەی هێزە ئەمنی و سەربازییەكانی تێدا نییە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ‌ سێ‌ شەممە، بڕی 168 ملیار و ئەمڕۆش بڕی 443 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم كرا بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و كەمئەندامان و كەسوكاری شەهیدان.

ڕێککەوتن کرا و جووتیارەکان دەست بە دروێنە دەکەن
پێشت ڕێککەوتن کرا و جووتیارەکان دەست بە دروێنە دەکەن
مووچەی فەرمانبەران ڕەوانەی هەرێم كرا
دواتر مووچەی فەرمانبەران ڕەوانەی هەرێم كرا
پەیوەندیدار