مووچەی فەرمانبەران ڕەوانەی هەرێم كرا



وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە ٤٤٣ ملیار دینار خرایە سە هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.

وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە ١٥ ی ئایار، بڕی ٤٤٣ ملیار دینار وەک شایستەی مانگی نیسانی وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

بەڵام هێشتا پارەی مووچەی هێزە سەربازی و ئەمنییەكان ڕەوانەی هەرێم نەكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ‌ بڕی زیکەی ١٦٨ ملیار دینار بە سێ گوژمە وەک شایستەی مووچەی مانگی نیسانی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان

لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی 4 ڕاگەیەنرا
پێشت لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی 4 ڕاگەیەنرا
شارەزایەكی كەشناسی: بەم زووانە گەرما نایەت و باران بەردەوام دەبێت
دواتر شارەزایەكی كەشناسی: بەم زووانە گەرما نایەت و باران بەردەوام دەبێت
پەیوەندیدار