ڕێککەوتن کرا و جووتیارەکان دەست بە دروێنە دەکەن



بە ئامادەبوونی لیژنەیەکی پەرلەمانی گرفتی جووتیارانی گوندی پەلکانە و دەوروبەری چارەسەر کرا و دەتوانن دروێنەی بەرهەمەکانیان بکەن.

سەباح حەبیب ڕایگەیاند، لیژنەیەکی پەرلەمانی بەسەرۆکایەتی شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئەمڕۆ لەگەڵ جووتیاران گفتوگۆیان کرد و گەیشتنە ڕێککەوتن،

ئاماژەی بەوەشکرد، جووتیاران لە سبەینێوە دەتوانن دروێنەی خۆیان بکەن و تاڕادەیەکی باش لێکتێگەیشتن هەبووە،

وتیشی، ئەو عەرەبانەی چوونەتە سەر زەوی جووتیارانی کورد زەوییەکانیان لێ وەردەگیرێتەوە و لەماوەی ٦ مانگدا کێشەی ئەو زەویانە یەکلایی دەکرێتەوە،

هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، چارەسەری ڕیشەیی بۆ ئەم گرفتە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆرش ( مجلس قیادة الثورة)یە.

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە جووتیارانی گوندی پەلکانە نەیانتوانیوە بچنە سەر زەوی و زارەکانیان و بەرهەمەکانیان بدورنەوە، هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە عەرەبە هاوردەکان ئەو زەوییانە بە هی خۆیان دەزانن و بەشێکیان داوادەکەن هاوبەشییان پیبکرێت لە بەرهەمەکاندا، هاوکات چەندین هامەر و سەربازی سوپای عێراق لەو گوندانە بوون بۆ ڕێگریکردن لە هەر ئاڵۆزییەک کە ڕووبدات.

 

گرفتێکی تر عێراق دووچاری پەکخستنی پرۆژەکان دەکات
پێشت گرفتێکی تر عێراق دووچاری پەکخستنی پرۆژەکان دەکات
لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی 4 ڕاگەیەنرا
دواتر لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی 4 ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار