ئاماری هەڵوەشانەوەی خێزانەکان لە عێراق بڵاودەکرێتەوە



لە ساڵیادی ڕۆژی جیهانی خێزان، ئاماری هەڵوەشانەوەی خێزانەکان لە عێراق بڵاودەکرێنەوە، کە لە کاتژمێریکدا 10 خێزان هەڵدەوەشێنەوە.

بەپێی ئەو بڕیارنامەیەی کە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 1993دا دەریکردووە، لە 15ی ئایاری هەموو ساڵێکدا ڕۆژی جیهانی خێزان دەکرێتەوە، ئەمەش بۆ باشترکردنی پرسەکانی پەیوەست بە خێزانەکان و زیادکردنی زانیاری لەسەر پرۆسەی کۆمەڵایەتی و ئابووری و دیمۆگرافییەکانە.

وێڕای ئەوەی خێزان بەردی بناغەی کۆمەڵگەیە لە عێراق و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان گرنگییان پێدەدرێت، بەڵام لە چەند ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی جیابوونەوە زیادی کردووە و خێزانەکان هەڵدەوەشێنەوە، ئەمەش پێویستە تیشکی بخرێتە سەر ئەم دیاردە مەترسیدارەی کە کۆمەڵگاکە دەخاتە مەترسییەوە.

تەنها لە ساڵی 2023دا، 70 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق تۆمارکراوە، لەکاتێکدا لە ساڵی 2022دا نزیکەی 65 هەزار حاڵەت تۆمارکراوە، لە ماوەی دەیەی نێوان ساڵانی 2004 بۆ 2014 لە هەر پێنج هاوسەرگیرییەک یەکێکیان بە جیابوونەوە کۆتایی هاتووە و لە هەمان ماوەدا 516 هەزار و 784 حاڵەتی جیابوونەوە لە کۆی 2.6 ملیۆن هاوسەرگیری تۆمار کراوە.

لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2024، لە عێراق 10 حاڵەتی جیابوونەوە لە کاتژمێرێکدا تۆمار کراوە، ئەمەش بە ئامارێکی مەترسیدار دادەنرێت، هاوکات مانگی ئازاریش زیاتر لە 200 حاڵەتی جیابوونەوە لە ڕۆژێکدا تۆمارکراوە.

بەپێی داتاکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، بەرزبوونەوەی ئەم ڕێژانە بەهۆی چەندین هۆکارەوەیە، لەوانە هاوسەرگیری پێشوەختە و ئەو بارودۆخە ئابووری و کۆمەڵایەتییەی کە هاوسەرەکان تووشیان بووە.

قوباد تاڵەبانی ئامادەى ڕێوڕەسمی بەکارخستنی پڕۆژەى کارگەى ئالیکی تەبارە بوو
پێشت قوباد تاڵەبانی ئامادەى ڕێوڕەسمی بەکارخستنی پڕۆژەى کارگەى ئالیکی تەبارە بوو
لە پێناو یەکخستنی توانا پەروەردەییەکان
دواتر لە پێناو یەکخستنی توانا پەروەردەییەکان
پەیوەندیدار