قوباد تاڵەبانی: 10 ساڵە خەڵک لە گێژاوی کەمیی خزمەتگوزاریدا دەژی



جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند 10 ساڵە خەڵک لە گێژاوی کەمیی خزمەتگوزاریدا دەژی و ئێستا کاتی ئەوە هاتووە زیاتر لەجاران لەخزمەت هاووڵاتییاندا بین.

ئەمڕۆ چوارشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی کۆیەی کرد و لە میانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ یەکە ئیدارییەکانی قەزاکە ڕایگەیاند، ماوەی 10 ساڵە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە گێژاوی قەیرانی دارایی و کەمی خزمەتگوزاری ژیان بەسەردەبەن.

وتیشی: “ئێستا کە نزیکبووینەتەوە لەچارەسەری یەکجاری کيشە داراییەکانمان، کاتی ئەوە هاتووە زیاتر لەجاران لەخزمەت هاووڵاتییاندا بین”.

قوباد تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، “ئەمڕۆ لەگەڵ دادوەران و قائیمقامیەت و فەرمانگە ئیدارییەکانی شاری کۆیە، ڕەوشی شارەکەمان تاوتوێکرد و لەبارەی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان، کەمکردنەوەی ڕۆتین، بەگەرخستنی پرۆژەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی زیادەڕەوی؛ گفتوگۆم کرد”.

ئەوەشی خستەڕوو کە “هەرکات و لە هەر جومگەیەکدا گۆڕانکاریی پێوستبێت، ئەنجامی دەدەین لە پێناو باش بەڕێوەچوونی کاروبارەکان”.

لە پێناو یەکخستنی توانا پەروەردەییەکان
پێشت لە پێناو یەکخستنی توانا پەروەردەییەکان
دواتر کاروان یاروەیس: فڕۆکەخانەی بەغدا لە مەترسیدایە
پەیوەندیدار