کاروان یاروەیس: فڕۆکەخانەی بەغدا لە مەترسیدایە





ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت کە زۆربوونی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی بەغدا، مەترسی لەسەر فڕۆکە و گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە دروست دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، کاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، جێبەجێکردنی ئەو هەموو پرۆژەی نییشتەجێبوونە لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەبینای ستوونی و ئاسۆیی و ئێستا و داهاتووش مەترسی جدیی لەسەر پرۆسەی فڕین و نیشتنەوەی فڕۆکە و باری ئاسایشی فڕۆکەخانەکە و هەتا ژینگە و تەندروستی دانیشتوانی ئەو پرۆژانە دروست دەکات.

ڕوونیشیکردەوە کە (٢١) پرۆژەی نیشتەجێبوون لە جێبەجێکردندان، سەیر ئەوەیە لەنێوان دەزگا پەیوەندارەکان هەماهەنگی نیە و بەشی زۆریان بەبێ ڕەزامەندی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق دروست دەکرێن.

پەرلەمانتارەکە ڕایگەیاند، دوورنیە لەداهاتوودا فڕۆکەیەک خۆی بکێشی بە تاوەرێک، یاخود ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی فڕۆکەخانەی بەغدا بخاتە دەرەوەی خزمەتگوزاری.

کاروان یاروەیس ئەوەشی خستەڕوو کە لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران دەستی بە لێکۆلینەوەو بەدواداچوون کردووە، ئەمڕۆش دەستەی وەبەرهێنان و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی بانگهێشت کرد کرد، بەڵام وەبەرهێنانی بەغدا ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبوو.

قوباد تاڵەبانی: 10 ساڵە خەڵک لە گێژاوی کەمیی خزمەتگوزاریدا دەژی
پێشت قوباد تاڵەبانی: 10 ساڵە خەڵک لە گێژاوی کەمیی خزمەتگوزاریدا دەژی
توێژینەوەیەک: جیهان دەستکەوتی گەورەی لە بواری وزەی پاکدا بەدەستهێناوە
دواتر توێژینەوەیەک: جیهان دەستکەوتی گەورەی لە بواری وزەی پاکدا بەدەستهێناوە
ەیوەندیدار