دادگای فیدڕاڵی بۆ پێدانی نەوت بە هاووڵاتیانی هەرێم بڕیار دەدات



 

دادگای فیدڕاڵی بۆ بڕیاردان لەسەر سکاڵای تایبەت بە دابینکردنی نەوتی سپی بەنرخی پالپشتیكراو بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە 13ی ئایاری 2024 ، دادگای فیدڕاڵی بۆ بڕیاردان لەسەر سکاڵای تایبەت بە دابینکردنی نەوتی سپی كۆبووەوە، کە لەلایەن پەرلەمانتار نەهرۆ مەحمود، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق تۆمارکراوە.

سكاڵاكە لەدژی هەریەکە لە سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری نەوت تۆماركراوە، لەسەر ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، كە نرخی لیترێك نەوتی بۆ هاووڵاتیانی هەرێم لە 500 دینارەوە كردووە بە 750 دینار.

ئەو پەرلەمانتارە لە سكاڵاكەیدا داوای كردووە ئەو بڕیارەی حکومەتی فیدڕاڵ بە نادەستوری لە قەڵەم بدات، کە تایبەتە بە دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بە نرخێکی زیاتر لە پارێزگاکانی عێراق و ھاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەش ھەر لیترێک نەوتی سپی بە 150 دینار بدرێتە ھاووڵاتیانی ھەرێم.

ئەو پەرلەمانتارە داواشیکردووە، کە دەبێت دادگای فیدڕاڵی حکومەت پابەندبکات بە رەچاوکردنی بنەمای یەکسان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ھاووڵاتیان.

پارتی ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا بۆ مووچە و هەژماری من ئاشكرادەكات
پێشت پارتی ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا بۆ مووچە و هەژماری من ئاشكرادەكات
پەرلەمانی عێراق سەرۆكی نوێ‌ هەڵدەبژێرێت
دواتر پەرلەمانی عێراق سەرۆكی نوێ‌ هەڵدەبژێرێت
پەیوەندیدار