باڵیۆزی ئەمریکا هەڵوێستی لەسەر ئەگەری کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند



باڵیۆزی ئەمریکا جەخت لە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان “لە کاتی خۆی”دا دەکاتەوە، هەرچەندە هەموو ئاماژەکان بۆ دواخستنی دەچن.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەلینا رومانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریكا ڕایگەیاند کۆبوونەوەیەکی گرنگی لەگەڵ فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق ئەنجامدا بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ئایندەی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق.

ڕوونیشیکردەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا کرا.

لێدوانەکەی باڵیۆزی ئەمریکا لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان “لە کاتی خۆیدا” لە کاتێکدایە کە دوێنێ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەدواخستنی هەڵبژاردن دا و ئاشکرای کرد کە کاتێکی نوێ بۆ هەڵبژاردن ڕادەگەیەنن.

بڕیار بوو ڕۆژی 10ی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام لە هەفتەی ڕابردووەوە کۆمسیۆن ڕێکارەکانی ڕاگرتووە تا ئەو کاتەی کە سکاڵایەکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی شێوازی دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمان لە دادگای فیدراڵی یەکلا دەبێتەوە.

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی چەند توێژێکی هەرێمی دا
پێشت وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی چەند توێژێکی هەرێمی دا
قوباد تاڵەبانی: دەبێت مووچە بنێردرێت
دواتر قوباد تاڵەبانی: دەبێت مووچە بنێردرێت
پەیوەندیدار