هەنگاوەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستیانپێکرد



بەمەبەستی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی هەمیشەییدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی زانیاری دەربارەی زەوییەکان کۆدەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانی سلێمانی نووسراوێکی ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان کردووە و تێیدا داوای زانیارییان لێ دەکات بۆ دابینکردن و دەستنیشانکردنی زەوی کە بڕیارە بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بکرێت.

لە نووسراوەکەدا داوا لە شارەوانییەکان کراوە ئەو زانیاریانەی لە فۆڕمی هاوپێچدا پڕ بکەنەوە لەگەڵ ناردنی نەخشەی ئەو زەویانەی کە ئاماژەی پێکراوە لە فۆڕمەکەدا، لەگەڵ ئەو زەویانەی کە لە دەرەوەی ماستەرپلانی سنووری شارەوانیدایە ئاماژەی پێبکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکان داواشی کردووە بە جیا دەرخستەیەک بۆ ئەو زەوییانە ئامادەبکرێت و بەنووسراوێك داوای بڕی تێچووی و فراوانکردن و جیاکردنەوەکەی بکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە سبەینێ دووشەممە، دوا وادەیە بۆ ئەوەی زانیارییەکان بگات بە بەشی زەویوزاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکان.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە دراوە بەوەی لەم قۆناغەدا تەنها ناوی فەرمانبەرانی هەمیشەیی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان بنێردرێت.

بەهۆی شۆرتی کارەباوە ماڵێک ئاگری گرت
پێشت بەهۆی شۆرتی کارەباوە ماڵێک ئاگری گرت
توێژینەوەیەک 100 مادەی ژەهراوی لە دوکەڵی جگەرەی ئەلیکترۆنی ئاشکرا دەکات
دواتر توێژینەوەیەک 100 مادەی ژەهراوی لە دوکەڵی جگەرەی ئەلیکترۆنی ئاشکرا دەکات
پەیوەندیدار