پیاوان چۆن دەتوانن تەندروست بن؟



ئەو پیاوانەی لە ناوەڕاستی تەمنیاندان دەتوانن تەندروستی خۆیان باشتر بکەن بە گۆڕینی لانیکەم یەک ژەم گۆشتی سوور بە خۆراکی ڕووەکی.

نۆریای دیانۆڤا، پسپۆری بواری خۆراک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەنتەری توێژینەوەی خۆراکی تەندروستی، ئاماژە بەوە دەکات، باری تەندروستی پیاوان کە لە ناوەڕاستی تەمەنیاندان باشتر دەبێت، ئەگەر تەنها یەک ژەمی گۆشتی سوور لە ڕۆتینی ڕۆژانەیاندا بگۆڕن بە خۆراکی ڕووەکی.

ئاماژەی بەوەدەکات، ئەگەر پیاوانی تەمەن ناوەڕاست یەک ژەم گۆشتی سوور لە خۆراکەکانیاندا بگۆڕن بە خۆراکی ڕووەکی، ئەوا هەست بە باشتربوونی بەرچاو دەکەن لە تەندروستییان.

بە وتەی ئەو، لە ساڵی ٢٠٢٠ زانکۆی ستانفۆرد تاقیکردنەوەیەکی زانستی ئەنجامداوە کە ماوەی ٨ هەفتەی خایاندووە، تیایدا بەشێک لە بەشداربووان تەنها گۆشتی ئاسایییان خواردووە، ئەوانی دیکەش “گۆشتی ڕووەکی”یان خواردووە.

ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوە دەکات کە لە ماوەی ٨ هەفتەدا ئەندامانی گروپی دووەم یەک کیلۆ کێشیان بە شێوەیەکی سروشتی دابەزاندووە، ئاستی چەوری جۆراوجۆر لە جەستەیان باشتر بووە، هەروەها شیکاری خوێن دەریخستووە کە مەترسی تووشبوون بە خوێن مەین، نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، لەکارکەوتنی ماسولکەکانی دڵ، شێرپەنجەی ڕیخۆڵە، نەخۆشی گورچیلە و شەکرە کەمتربووە.

لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مرداربوونەوەی نەورەسەکان دەکرێت
پێشت لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مرداربوونەوەی نەورەسەکان دەکرێت
“لە پرۆژەی هەژماری من ‏هیچ بڕە پارەیەک لە هەژمارەکەتدا نابڕدرێت”
دواتر “لە پرۆژەی هەژماری من ‏هیچ بڕە پارەیەک لە هەژمارەکەتدا نابڕدرێت”
پەیوەندیدار