کار ئاسانی بۆ هاتووچۆی بارهەڵگرەکان کرا



پارێزگاری هەولێر لە پیناو کەمکردنەوەی ئاستەنگی هاتووچۆی بارهەڵگرەکان بڕیاریدا تونێلی پیرمام بە ڕووی بارهەڵگرەکان بکاتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پارێزگای هەولێر ئاماژە بەوەدەکات، لە پێناو بەرژەوەندى گشتیی و کەمکردنەوەی ئاستەنگى هاتووچۆ و جموجۆڵ و جوڵەی بازرگانی، بڕیاردرا بە کردنەوەی “تونێڵی پیرمام” بە ڕووی هاتووچۆی بارهەڵگرەکان بە پابەندبوونیان بە کێشی ڕێگا پێدراو و بارنەکردنى کێشی زیادە،

ئەوەش خراوەتەروو، لە ئێستادا زۆربەی ڕێگا سەرەکیەکان بە ڕووی هاتووچۆکردنیان داخراوە و بەشێک لە ڕێگا جێگرەوەکانیش گونجاونین، ئەو بڕیارە تا ئەوکاتەیە کە ڕێگای گونجاویان بۆ دابین دەکرێت،

جگە لەوەش بەپیی ئەو ڕێنماییەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بارهەڵگرەکان لە ڕۆژانی هەینی بۆماوەی (24) کاتژمێر ناتوانن بە تونێڵی پیرمام هاتووچۆ بکەن و لە بۆنە و پشووەکانیش ڕێگە پێدراونین ئەو تونێلە بەکاربهێنن بۆ هاتووچۆ،

پارێزگای هەولێر  داوا لە شوفێرانی بارهەڵگر دەکەن لە پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و سەلامەتی هاتووچۆ و ڕێگاو بانەکان پاندی ڕێکار و ڕێنماییەکان بن.

گەشتیاران لە سەردانیکردنی ناوچەیەکی دەریاچەی دوکان ئاگادار دەکرێنەوە
پێشت گەشتیاران لە سەردانیکردنی ناوچەیەکی دەریاچەی دوکان ئاگادار دەکرێنەوە
عێراق: ڕۆژانە زیاتر لە 300 حاڵەتی جیابوونەوە تۆماردەکرێت
دواتر عێراق: ڕۆژانە زیاتر لە 300 حاڵەتی جیابوونەوە تۆماردەکرێت
پەیوەندیدار