عێراق: ڕۆژانە زیاتر لە 300 حاڵەتی جیابوونەوە تۆماردەکرێت



 

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ئاماری جیابوونەوەی خێزانەکان بە مەترسیدار ناودەبات، ڕێژەی جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستانیش ڕوو لە بەرزییە.

ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد کە حاڵەتەکانی جیابوونەوە لە وڵاتدا 300 حاڵەتی لە ڕۆژێکدا تێپەڕاندووە، پێشنیاری هەموارکردنەوەی ماددەیەکی یاسایی باری کەسێتی کرد، کە باس لە گرتنەخۆی منداڵ دەکات لە پاش جیابوونەوە.

محەمەد ئەلخەفاجی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمان، ڕایگەیاند، ڕۆژانە ژمارەیەکی بەرچاو حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق تۆمار دەکرێت، کە زیاترە لە 300 حاڵەتی جیابوونەوە لە ڕۆژێکدا، ئەمەش مەترسییەکی ئاشکرایە بۆ سەر کۆمەڵگەی عێراق.

بەپێی ئامارەکانی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان، ڕێژەی جیابوونەوە بەراورد بە تۆمارکردنی گرێبەستی هاوسەرگیری لە دادگاکانی هەرێم لە ساڵی 2014 لە ڕێژەی 18% ەوە بۆ ساڵی 2023 بۆ %27 بەرز بووەتەوە.

لەم ماوەیەدا لە دادگاکانی هەرێمی کوردستاندا 472 هەزار و 581 پرۆسەی هاوسەرگیریی تۆمارکراون، ڕێژەی هاوسەرگیری لە سنووری پارێزگای هەولێر 17 هەزار و 543 پرۆسەی مارەبڕین ئەنجام دراوە، لە سنووری پارێزگای سلێمانییش 20 هەزار و 407، لە دهۆکیش 12 هەزار و 499، لە سنوری ئیدارەی گەرمیانیش دوو هەزار و 618 پرۆسەی مارەبڕین ئەنجام دراون.

هەروەها لەم ماوەیەدا 96 هەزار و 44 خێزان هەڵوەشاونەتەوە، ساڵی ڕابردووش بەرزترین ڕێژەی جیابوونەوە تۆمار کراوە، كە تیایدا ڕێژەی جیابوونەوە لە پارێزگای هەولێر بەرزترین بووە بە جیابوونەوەی پێنج هەزار و 857 هاوسەر، لە سنووری پارێزگای سلێمانی پێنج هەزار و 438 حاڵەت، لە سنووری پارێزگای دهۆک دوو هەزار و 164 حاڵەت، لە گەرمیانیش 853 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراون.

کار ئاسانی بۆ هاتووچۆی بارهەڵگرەکان کرا
پێشت کار ئاسانی بۆ هاتووچۆی بارهەڵگرەکان کرا
بەڕێوەبەرایەتی حه‌ج و عومره‌ کۆمپانیاکانی گواستنەوە ئاگادار دەکاتەوە
دواتر بەڕێوەبەرایەتی حه‌ج و عومره‌ کۆمپانیاکانی گواستنەوە ئاگادار دەکاتەوە
پەیوەندیدار