شارەوانی سلێمانی باس لە تاپۆکردنی ئەو گەڕەکانە دەکات کە فۆڕمن



سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لەبارەی تاپۆکردنی ئەو گەڕەکانەی کە فۆڕمن ڕایگەیاند، “پارێزگای سلێمانی کاری جددی لەسەر دەکات، هەر گەڕەکێک بگاتە سەرەی تاپۆکردنی ناوەکانی بڵاودەکەینەوە”.

لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو خانووانەی کە فۆڕم-یان هەیە چەند جۆرێکن، ئەوانەی کە یاسای ژمارە ٣ی ساڵی ٢٠١٩ و ٧ی ساڵی ٢٠٢١ دەیانگرێتەوە، لیژنە باڵای پارێزگای سلێمانی بە سەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی کاری جددی لەسەر دەکات.

وتیشی، ئەوانەشی کە یاساکە نایانگرێتەوە، لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە قەرەبووەکەی بۆ دیاری دەکرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، هەر گەڕەکێک یاخود کۆڵانێک بگاتە سەرەی تاپۆکردنی ئێمە ناوەکانیان بڵاودەکەینەوە و هاووڵاتییانی لێ ئاگاداردەکەینەوە.

سەرۆکی شارەوانی سلێمانی باسی لەوەشکرد، ٢٩ گوندمان هەیە کە یاساکە دەیگرێتەوە، بەڵام تا ئێستا وەڵامەکەی لە وەزارەتی ناوخۆ نەهاتووەتەوە، ئەگەر کاتەکەی تێبپەڕێت و واژووی لەسەر نەکرێت ئەوا خەڵکەکە بێبەش دەبن لە تاپۆکردن.

جەختی لەوەشکردەوە، تا ئێستا توانراوە چارەسەری کێشەی تاپۆکردنی زەوی و خانووی  ٢٥ بۆ ٣٠ هەزار کەس بکرێت.

دادگاى فیدڕاڵى لە بارەى مەرجى فرەژنی لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
پێشت دادگاى فیدڕاڵى لە بارەى مەرجى فرەژنی لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
چی دەربارەی “پەناگەی قیامەت” دەزانیت، کە تێچووی هەندێکیان دەگاتە ١٠٠ ملیۆن دۆلار
دواتر چی دەربارەی “پەناگەی قیامەت” دەزانیت، کە تێچووی هەندێکیان دەگاتە ١٠٠ ملیۆن دۆلار
ەیوەندیدار