ھاوپەیمانان و دژە تیرۆری عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان لە سنووری قەرەچوغ دەستپێکرد



ھاوپەیمانان و دژە تیرۆری عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان لە سنووری قەرەچوغ بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش دەستپێکرد، لە کاتێکدا پێشتر سودانی داوای کۆتاییهاتن بە ئەرکی هاوپەیمانانی کردووە.

فەرماندەیەکی خۆبەخشی ھێزی پێشمەرگە لەو بارەیەوە بە میدیایی یەکێتی ڕاگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر داوای ئەوان، ھاوپەیمانان و دژەتیرۆری عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە چیای قەرەچووغ و گوندی عەلیەڕەش لە چەند قۆڵێکەوە دەستیپێکرد، بۆ گەڕان بەدوای تیرۆرستان و پاشماوەکانی داعش.

وتیشی، ئێستا وەرزی دروێنەی گەنم لەوسنورە دەستپێکردوە، مەترسی تیرۆریستانیش لەسەر ناوچەکە ھەیە، لەبەرئەوە ئەو ئۆپراسیۆنە لە کاتێکی پێویستدایە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، داوای کردووە خولی كاركردنی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق “یۆنامی”، له‌ كۆتایی ساڵی 2025دا كۆتایی بێت.

سودانی ڕایگەیاندووە، لەپاش دیدار و بەدواداچوونەکانیان لەگەڵ باڵیۆز و نوێنەرانى ژمارەیەک لە وڵاتانى جیهان لە بەغدا و نیویۆرک، ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنیى و کارمەندانى نێردەى یونامى، گەیشتوونەتە دەرەنجامى ئەوەى چیتر پێویستیان بە بەردەوامى نوێنەرایەتى یونامى نییە لە عێراق.

ئەوەی کە پێدەکەنێت هێشتا هەواڵە ترسناکەکەی نەبیستووە!
پێشت ئەوەی کە پێدەکەنێت هێشتا هەواڵە ترسناکەکەی نەبیستووە!
ڕێگایەکی سەرەکی دادەخرێت و شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە
دواتر ڕێگایەکی سەرەکی دادەخرێت و شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە
پەیوەندیدار