زێلێنسکی بەڵێنی ساڵێکی یەکلاکەرەوە دەدات



ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین دەڵێت؛ سوپای وڵاتەکەیان چەند ناوچەیەکی گرنگی سەر بە هێزەکانی ڕووسیای بۆردومان کردووە، سەرۆکی ئۆکراینیش ڕایگەیاند، ساڵی داهاتوو بۆ وڵاتەکەی یەکلاکەرەوە دەبێت.

 

لە بەیاننامەیەکدا، کە لەلایەن ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین بڵاوکراوەتەوە، هاتووە؛ هێزەکانی بەرگریی ئۆکراین بنکەیەکی فەرماندەیی هێزەکانی ڕووسیا و ئەو ناوچانەی کە کەرەستە جەنگییەکانی ڕووسیای تێدا عەمبارە، دوو کۆگای تەقەمەنی و ئامانجێکی گرنگی سەربازییان بۆردومان کردووە.

 

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، “لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ڕووسیا ٣٣ هێرشی مووشەکیی ئەنجامداوە بۆ سەر ئامانجە مەدەنییەکانی خێرسۆن”.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هێشتا ترسی ئەوە هەیە، هێزەکانی ڕووسیا هێرشی ئاسمانی و مووشەکی چڕتر بکەنە سەر ژێرخانە گرنگەکانی ئۆکراین.

 

بەیاننامەکەی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین ئەوەشی تێدا خراوەتەڕوو؛ لە سەرەتای لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر وڵاتەکەیان لە ٢٤ی شوباتەوە تا رۆژی سێشەممە ٢٧ -١٢-٢٠٢٢ هێزەکانی بەرگریی ئۆکراین نزیکەی ١٠٣ هەزار و ٢٢٠ سەربازی ڕووسیایان کوشتووە.

 

لای خۆشیەوە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین ڕایگەیاند، ساڵی داهاتوو بۆ وڵاتەکەی یەکلاکەرەوە دەبێت و هێزەکانیان بەردەوامن لە ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەردەوامی دەستدرێژییەکانی ڕووسیا.

بانکێک دەستی بە فرۆشتنی دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٥٠٠ دینار کرد
پێشت بانکێک دەستی بە فرۆشتنی دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٥٠٠ دینار کرد
ڕووسیا: پلانی ئاشتیمان لەگەڵ ئۆكراینا نییە
دواتر ڕووسیا: پلانی ئاشتیمان لەگەڵ ئۆكراینا نییە
ەیوەندیدار