بانکێک دەستی بە فرۆشتنی دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٥٠٠ دینار کرد



بانكی جیهانی ئیسلامی، دەستپێشخەری دەكات بۆ فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بانكی ناوەندی كە 1465 دینارە بۆ هەر دۆلارێك.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن بانكی جیهانی ئیسلامییەوە بڵاوكرایەوە”دۆلاری ئەمریكایی بە نرخی فەرمی (1465) دینار دەفرۆشێت بە هاووڵاتیان و دەبێت ئەوەی دۆلار دەكڕێت بڕی كڕینەكەی لە 2 هەزار دۆلار زیاتر نەبێت، فرۆشتنی بانكەكەش لە هەموو ڕۆژەكانی هەفتەدا دەبێت، بە ڕۆژی هەینی و ڕۆژانی پشوو”.

هەر لە بەیاننامەیەكدا هاتووە”دەستپێشخەرییەكە بۆ سوككردنی باری سەر شانی هاووڵاتیان و جێبەجێكردنی پلانی حكومەت و بانكی ناوەندییە، لەپێناو دابەزاندنی نرخی دۆلار”.

 

پلانە ١٠ خاڵییەکەی سەرۆکی ئۆکراین چی لەخۆدەگرێت؟
پێشت پلانە ١٠ خاڵییەکەی سەرۆکی ئۆکراین چی لەخۆدەگرێت؟
زێلێنسکی بەڵێنی ساڵێکی یەکلاکەرەوە دەدات
دواتر زێلێنسکی بەڵێنی ساڵێکی یەکلاکەرەوە دەدات
ەیوەندیدار