ڕووسیا: پلانی ئاشتیمان لەگەڵ ئۆكراینا نییە



دیمتری پیسكۆڤ، وتەبێژی سەرۆكایەتی ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت، تائێستا “پلانی ئاشتییان لەگەڵ ئۆكراینا” نییە، چونكە كێیڤ ڕاستییەكانی ئەمڕۆ وەك خۆیان وەرناگرێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە، پیسكۆڤ بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند:”هیچ پلانێكی ئاشتی لەگەڵ ئۆكراینادا نییە كە واقیع و ڕاستییەكانی ئەمڕۆ وەك خۆیان وەرناگرێت، بە تایبەت كە چوار ناوچەی نوێ‌ بڕیاریانداوە بێنە پاڵ ڕووسیا، بۆیە هەر پلانێك ئەم ڕاستیانە ڕەچاو نەكات، ناتوانیین ناوی لێبنێن پلانی ئاشتی”.

 

لەبارەی هەناردەكردنی نەوت بۆ ئەو وڵاتانەی نرخییان بۆ نەوتی ڕووسی دیاریی كردووە، پیسكۆڤ وتی:”سەرۆك ڤلادیمێر پۆتین وتوێژی لەگەڵ ڕێكخراوی (ئۆپیك+) نەكردووە، بەر لە واژۆكردنی مەرسوم و ڕێكارەكانی تایبەت بە دانانی نرخ بۆ نەوتی ڕووسی”.

 

وتەبێژی سەرۆكایەتی ڕووسیا، ڕەتیكردەوە لەو بارەیەوە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ “ئۆپیك+”دا هەبێت.

 

پیسكۆڤ دەڵێت:”گەر خۆرئاوا بە تەواوەتی نرخی دیاریكراو بەسەر نەوت و غازی ڕووسیدا بسەپێنێت، ئەو دەمە ڕەوشەكە تاوتوێ‌ دەكەن و بڕیاری خۆیان دەدەن”.

زێلێنسکی بەڵێنی ساڵێکی یەکلاکەرەوە دەدات
پێشت زێلێنسکی بەڵێنی ساڵێکی یەکلاکەرەوە دەدات
لەنیویۆرك دەریاچەیەك بەستوویەتی
دواتر لەنیویۆرك دەریاچەیەك بەستوویەتی
ەیوەندیدار