كێشە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروست بووە



سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەم دوو ڕۆژە کێشەکانی تەکنیکی ناردنی مووچەی مانگی چوار چارەسەر دەکرێن و ڕەوانە دەکرێت و دەشڵێت: سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان زۆر گرنگە بۆ بەغدا و فاکتەرێکە بۆ ئەو کێشانەی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق ھەیە چارەسەر بکرێن.

د.ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە بەغدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕایگەیاندووە، “سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنەکان ھەنگاوێکی زۆر گرنگ بوو بۆ ئەوەی پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق بەرەو باشتر بچێت و دەبێتە فاکتەرێک بۆ ئەوەی ڕێگا خۆش بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق، بەتایبەت ئەو کێشانەی ماون”.

ڕاشیگەیاندووە، لەم دوو ڕۆژە کێشەکانی تەکنیکی ناردنی مووچەی مانگی چواریش چارەسەر دەکرێن و ئەویش ڕەوانە دەکرێت، بەھۆی ئەوەی لە مانگی ڕابردوو ئەو جۆرە کێشانە ھەیە، بەڵام چارەسەر دەکرێن و کێشەی تەکنیکین.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەشڵێت: “گفتووگۆی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق زۆر گرنگە بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن و ئەو ڕێککەوتنە لە بەرژەوەندی ھەموو لایەکدایە، بۆیە کار دەکرێت بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا کێشەکان چارەسەر بکرێن و بگەنە ڕێککەوتن”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە مانگی 4 تەنها یەك ڕۆژی ماوە، بەڵام هێشتا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بەغداوە ڕەوانە نەكراوە و دابەشكردنی دواكەوتووە و ئەوەش جارێكی دیكە نیگەرانی مووچەخۆرانی لێكەوتۆتەوە، كە لە مانگی ڕابردوودا بەهۆی دابەشكردنی مووچەی دوو مانگی 2 و 3 لە ماوەی دوو هەفتەدا مووچەخۆران گەشبین بوون بە چارەسەركردنی كێشەی مووچە.

“هەرێم گرێبەستە نەوتییەكانی ڕادەستی عێراق ناكات”
پێشت “هەرێم گرێبەستە نەوتییەكانی ڕادەستی عێراق ناكات”
شارەوانی سلێمانی بۆ پارەی خۆڵ و خاشاك بڕیاریدا
دواتر شارەوانی سلێمانی بۆ پارەی خۆڵ و خاشاك بڕیاریدا
ەیوەندیدار