دواکات بۆ تۆمارکردنی چەکی بێ مۆڵەت دیاریکرا



وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە هاووڵاتییانە دەکات کە چەکی ئاگرین (دەمانچە و کلاشینکۆف)یان هەیە پێویستە سەردانی یەکێک لە بنکەکانی پۆلیس بکەن پێش مانگی تەمموزی ساڵی داهاتو و چەکەکانیان تۆمار بکەن، بەپێچەوانەوە چەکەکانیان لەدوای ئەو وادەیە وەک چەکی یاساغ مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیەندراوێکدا داوا لە هاووڵاتییان دەکات کە هەر کەسێک چەکی (تەنیا چەکی ئاگرین: واتا دەمانچە و کلاشینکۆف)ـی لە ماڵەوە هەیە و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان نییە، لە دوای پشوی سەری ساڵ بە زوترین کات سەردانی یەکێک لەو بنکانەی خوارەوە بکات بۆ تۆمارکردنی چەکەکەی.”

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:”تۆمارکردنی چەک یەکەم هەنگاوی جێبەجێکردنی یاسای چەک ژمارە 2ی ساڵی 2022ە کە یەک ساڵی دیارکردوە بۆ ئەم پرۆسەیە. هەر کەسێک لە دوای ئەم ساڵە کە لە تەمموزی 2023 تەواو دەبێت، چەکی تۆمارنەکراوی لا بێت، وەکو چەکی یاساغ مامەڵەی لە گەڵ دەکرێت.”

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کاتێک چەکەکەت تۆمار دەکەیت، حکومەت لێت ناسەنێتەوە، بەڵکو لە گەڵ خۆت دەیبەیتەوە و لەسەر ناوی تۆ تۆمار دەبێت. مافی دەرهێنان و هەڵگرتنت نییە تا مۆڵەتی چەک هەڵگرتن بەدەست نەهێنیت. ئەو چەکەی بە ناوی تۆ تۆمار کراوە، ئەگەر تەنیا لە ماڵەوە بیپارێزی و نەیبەیتە دەرەوە، ڕووبەڕووی هیچ لێپرسینەوەیەک نابێت”.

وەزارەتەکە ناوی ئەو بنکانەی بڵاوکردووەتەوە و داوا لە هاووڵاتییان دەکات سەردانیان بکەن بۆ تۆمارکردنی چەکەکانیان.

No description available.No description available.

پاریس، ماڵە نائارامەکەی کوردانی باکوور
پێشت پاریس، ماڵە نائارامەکەی کوردانی باکوور
حكومەت بڕیارێك بۆ فەرمانبەرانی كۆمسیۆن دەردەكات
دواتر حكومەت بڕیارێك بۆ فەرمانبەرانی كۆمسیۆن دەردەكات
ەیوەندیدار