بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی: هۆکاری کەمکردنەوەی بەشە برنجی مانگانە نازانین



كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی رایگەیاندوە:”تاوەکو ئێستا هۆكاری كەمكردنەوەی بەشە برنجی ئەم مانگە ئاشكرانەكراوە و رەنگە زیادكردنی دۆشاوی تەماتە بۆ ئەوەیە كە لە كۆگاكاندا نەمێنێتەوە و خراپ ببێت و مانگی دواتریش دۆشاوی تەماتە دابەشناكرێت” .

دەشڵێت:”بۆ بەشەخۆراكی ئەم مانگە هەر هاوڵاتییەك دوو كیلۆ و نیو برنجی پێدراوە و تاوەكو ئێستا هۆكاری كەمبوونەوەكەی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە ئاشكرانەكراوە كە پێشتر بۆ هەر هاوڵاتییەك سێ كیلۆ بووە،

راشیگەیاندووە:” بەڵام دۆشاوی تەماتە كە پێشتر بۆ هەر كەسێك 400 غرام دۆشاوی تەماتە دراوە و بۆ ئەم مانگە كراوەتە 800 غرام”.

بەرگری شارستانی هۆکاری دوو ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی رابردووی هەولێر ئاشکرا دەکات
پێشت بەرگری شارستانی هۆکاری دوو ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی رابردووی هەولێر ئاشکرا دەکات
رونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی ئاسایش لەسەر ئەو کەسەی دوێنێ کوژرا
دواتر رونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی ئاسایش لەسەر ئەو کەسەی دوێنێ کوژرا
ەیوەندیدار