رونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی ئاسایش لەسەر ئەو کەسەی دوێنێ کوژرا



بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان راگەیەندراوێکی لەسەر رووداوەکەی دوێنێ شەو بڵاوکردەوە کە داواکراویک کوژرا و رایگەیاند، تەواوی بەڵگەکان لەبەردەستی دادگادان و ئەو دۆسیەیە رێڕەوی یاسایی خۆی دەبڕێت و نامانەوێت جگە لە بڕیار و رێنمایی دادگاکان هیچ روونکردنەوەیەکی تر بدەین و وەڵامی ئەو لێدوانانەش تەنیا لە دادگا دەدەینەوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت:”دوای ئەوەی بە هۆی رووبەڕووبوونەوەی دوو داواکراو لەگەل هێزەکانی ئاسایش لە کاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دادوەر، یەکێکیان گیانی سپارد و ئەویتریان بریندار بوو، کەسوکاری ئەو داواکراوەی گیانی لە دەست داوە لێدوانیان هەبووە”.

راشیگەیاند، لێرەدا رایدەگەیەنین کە تەواوی بەڵگەکان لەبەردەستی دادگادان و ئەو دۆسیەیە رێڕەوی یاسایی خۆی دەبڕێت و نامانەوێت جگە لە بڕیار و رێنمایی دادگاکان هیچ روونکردنەوەیەکی تر بدەین و ولامی ئەو لێدوانانەش تەنیا لە دادگا دەدەینەوە.

شەوی رابردوو ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لە روبەروبونەوەیەکدا دوو داواکراوی دادگا تەقەیان لە هێزەکانی ئاسایش کرد و بەهۆیەوە کارمەندێکی ئەمنی برینداربوو، لە ئێستاشدا یەکێک لە داواکراوەکان کوژراوە و ئەوی دیکەشیان دەستگیرکراوە.

بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی: هۆکاری کەمکردنەوەی بەشە برنجی مانگانە نازانین
پێشت بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی: هۆکاری کەمکردنەوەی بەشە برنجی مانگانە نازانین
هەرێم داوای دامەزراندنی 6 هەزار دەرچووی زانكۆ و پەیمانگا لە عێراق دەكات
دواتر هەرێم داوای دامەزراندنی 6 هەزار دەرچووی زانكۆ و پەیمانگا لە عێراق دەكات
ەیوەندیدار