بەرگری شارستانی هۆکاری دوو ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی رابردووی هەولێر ئاشکرا دەکات



بەرگری شارستانی هەولێر هۆکاری دوو رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی هەولێری ئاشکرا کرد و رایگەیاند، ڕووداوی یەكەم بەھۆی ماتۆڕی موبەریدەیەك بووە لە سەربانی دوكانەكە و ڕووداوی دووەم بەھۆی شۆرتی كارەباوە بووە بە پێی گرتەی ڤیدیۆی كامێرای چاودێری شوێنەكە .

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، رۆژی ٢٠٢٤/٤/٢٣ دوو ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لە بازاری شێخەڵڵا كەوتەوە دەستبەجێ تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەرچوون بۆ شوێنی ڕووداو توانرا لە ماوەیەكی كەم كۆنترۆڵی ھەردوو ڕووداوەكە بكڕێت جگە لە زیانی ماددی ھیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتەوە.

دەشڵێت:”دوای كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە لێژنەیەكی تایبەتمەند پێكھات لە ھەرسێ (بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر و ئاسایش و پۆلیسی هەولێر) بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرەکە دەركەوت ڕووداوی یەكەم بەھۆی ماتۆڕی موبەریدەیەك بووە لە سەربانی دوكانەكە و ڕووداوی دووەم بەھۆی شۆرتی كارەباوە بووە بە پێی گرتەی ڤیدیۆی كامێرای چاودێری شوێنەكە .

وەزارەتی کارەبا دەربارەی ئاساییبوونەوەی دۆخی کارەبا ڕوونکردنەوە دەدات
پێشت وەزارەتی کارەبا دەربارەی ئاساییبوونەوەی دۆخی کارەبا ڕوونکردنەوە دەدات
بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی: هۆکاری کەمکردنەوەی بەشە برنجی مانگانە نازانین
دواتر بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی: هۆکاری کەمکردنەوەی بەشە برنجی مانگانە نازانین
ەیوەندیدار