هەرێم داوای دامەزراندنی 6 هەزار دەرچووی زانكۆ و پەیمانگا لە عێراق دەكات



بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، 6 ھەزار سێ یەکەمی زانکۆ پەیمانگاکان ھەیە دانەمەزراون و دەشڵێت: سەرۆكی حكومەت لایەنە پەیوەندارەکانی راسپارد لەگەڵ بەغدا بۆ تەرخانکردنی دارایی بەمەبەستی دامەزراندنێ سێ یەکەمەکانی ھەرێمی کوردستان.

د. عەبددولفەتاح عەبدولڕەزاق، بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕایگەیاندووە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان تا ساڵی ٢٠١٧ سێ یەکەمەکانی دامەزراندوە و دوا لیستی دامەزراندن نزیکەی یەک ھەزار و ٢٠٠ دەرچوو بووە، بەڵام دواتر بەھۆی قەیرانی دارایی سێ یەکەمەکان دانەمەزراون و دەرچووانی ساڵی ٢٠١٨ ھەتا ئێستا لەوانەیە ژمارەیان بگاتە 6 ھەزار دەرچوو لەسەرانسەری ھەرێمی کوردستان.

ڕاشیگەیاندووە، “ئێمە دەستخۆشی لە بڕیاری دوێنێی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێم دەکەین، کە لایەنە پەیوەندارەکانی ڕاسپارد لەگەڵ بەغدا بۆ تەرخانکردنی دارایی بەمەبەستی دامەزراندنێ سێ یەکەمەکانی ھەرێمی کوردستان و ھەنگاوێکی باشە، چونکە ئێستا دامەزراندن دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی فیدڕاڵ و پێویستە بەغدا پارە بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێم تەرخان بکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، حکومەتی ھەرێم پێشتر ئەوەی لەتوانای بوو ئەنجامی دا، بەڵام کە ئێستا لە توای حکومەتدا نییە و مافی دەرچووانیشە دابمەزرێن، چونکە ئەو خوێندكارانە چەندین ساڵە چاوەڕێی دامەزراندن دەکەن.

رونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی ئاسایش لەسەر ئەو کەسەی دوێنێ کوژرا
پێشت رونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی ئاسایش لەسەر ئەو کەسەی دوێنێ کوژرا
بۆچی پێویستە خەیار زۆر بخۆین؟
دواتر بۆچی پێویستە خەیار زۆر بخۆین؟
ەیوەندیدار