بۆچی پێویستە خەیار زۆر بخۆین؟



وەرزی پێگەشتنی خەیاری کوردییە و بازاڕەکان جمەیاندێت، هەرچەندە بە درێژایی هەر چوار وەرزەکە خەیار لە بازارەکاندا هەیە، بەڵام وەرزی خەیاری کوردی لە بەهاردا دەستپێدەکات و پێدەگات.

لیرەوە ئێمە چەند زانیارییەکتان بۆ دەخەینە ڕوو سەبارەت بە سوودەکانی خەیار و پێویستی خواردنی، هاوکات ئەو کەسانە کێن نابێت خەیار بخۆن و کەم بیخۆن.

سەرەتا بە سوودەکانی خەیار دەستپێدەکەین،

ئاشکرایە ئێمە هەندێک سوودی خەیار دەزانین کە ئاوی زۆرە و ڕیشاڵی تێدایە، بەڵام بە وردتر ئەم سوودانەی تریشی هەیە:

۱ ) خەیار سیستمی کارکردنی دڵ و خوێن ڕێك دەخات

۲ ) خەیار لەشی مرۆڤ لە ژەھــــرە دەردراوەكان پاكدەكاتەوە

۳ ) بۆنی ناخۆشی هەناسە کەم دەکاتەوە

٤ ) یارمەتیی ھەرسكردنی خواردن دەدات

٥ ) خـــــــــــــــــــەیار پێكھاتەیەكی گرنگی تێدایە كەپێویستە بۆپەنكریاس و ڕێكخستنی ئەنسۆلین لەلەشی مـــــــرۆڤدا بۆ ئەوكەسانەی نەخۆشیی شەكرەیان ھەیە

٦ ) پێکهاتەی خەیار لە ( ۹٥٪ ) ئاوەو ڕێــــــــژەی ئاو لەلەشی مرۆڤدا ڕێك دەخات

۷ ) ڕێژەیەكی زۆری ڕیشاڵی تێدایەو لەگــــــــــــەڵ پۆتاسیۆم كەبۆلەشی مرۆڤ پێویستن

۸ ) یارمەتیدەریشە بۆدابەزاندنی كێشی لەشی مرۆڤ

۹ ) بەهــــــــــــۆی دەوڵەمەندی هەردوو فیتامین ( B1, B5 ) دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی قەلەقی و ڕاڕایی و توڕەیی

۱۰ ) دەبێت هۆی کەمکردنەوەی چـــەوری خوێن

۱۱ ) تووشبوون بەجەڵتە کەم دەکاتەوە

۱۲ ) یارمەتی هــــــــــــــەرسکردنی خـــــــواردنە ڕیشاڵیەکانی ناوگەدە دەدات

۱۳ ) تواندنەوەی چەوری زیادەی ورگ و لەش

۱٤ ) زیپکەی چەوری سەر پێست کەم دەکاتەوە

۱٥ ) پەستانی خوێن ڕێک دەخات

۱٦ ) ئازاردانی میزڵدان کەم دەکاتەوە

۱۷ ) خەیار بەهای خـۆراكی لاوازە بەشێوەیەك لە ( ۱۰۰ ) گرام خەیارتەنها ( ۲۰ ) كالۆری دەدات لە ( ۹٥ ٪ ) ئاوە، هەروەها كالیسیۆم و فسفۆرو كبریت و ئاسن و مــەنگەنیزی تێدایە، كەمێكیش لەڤیتامینەكانی (A و C) تێدایە

۱۸ ) ژانە سەرناهێڵێت

۱۹ ) تینوێتی دەشكێنێت

۲۰ ) چارەسەری قەبزی دەكات

۲۱ ) چارەســــــــــــــــەرە بۆ نەخـــــــــۆشیەكانی هەستیاری پێست و زیبكە

۲۲ ) ڕێگە لەدڵە كوتە دەگرێت

۲۳ ) یارمەتیدەرە بۆ دابەزینی تای زۆر

۲٤ ) میز هێنەرە و بەردو لـمی گورچیلە لادەبات

۲٥ ) تۆوەكەی بۆنەخۆشییەكانی سەرمابوون و هــــەوكردن و نەخۆشییەكانی ڕیخۆڵەو بۆڕی میزو هاوسەنگی كـــردنی ترشی گەدە بەكاردەهێنرێت

هاوکات چەند حاڵەتێکی دیاریکراو هەیە کە دەبێت مرۆڤەکان لە خواردنی خەیار دووربکەونەوە ئەوانیش بوونی هەندێک نەخۆشییە لەوانە:

* / نەخۆشیەكانی ڕۆماتیزم ، بەهــــــــــــۆی زۆری ئاو شێداری لە ناویدا

* / نەخۆشیەكانی ڕەقبوونی خـــــــوێنبەرەكان و ئیفلیجی و لەرزین

* / كەسانی بەساڵاچوو پێویستە كەمتر خەیار بەكاربهێنن

 

هەرێم داوای دامەزراندنی 6 هەزار دەرچووی زانكۆ و پەیمانگا لە عێراق دەكات
پێشت هەرێم داوای دامەزراندنی 6 هەزار دەرچووی زانكۆ و پەیمانگا لە عێراق دەكات
“باران و سەرمایەكی بێ وێنە هەرێم دەگرێتەوە”
دواتر “باران و سەرمایەكی بێ وێنە هەرێم دەگرێتەوە”
ەیوەندیدار