ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(به‌فه‌رمی) کاپتن هیرۆ پۆستی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای پێبه‌خشرا !

خه‌ڵک سپۆرت

که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی یه‌کێتی تۆپی پێی ئیسپانیا له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تو‌یته‌ره‌وه‌ به‌فه‌رمی فێرناندۆ هیرۆی وه‌ک راهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی “لارۆخا” ناساند.

به‌پێی به‌یانێک که‌ له‌سه‌رچاوه‌ فه‌رمیه‌کانی (RFEF)وه‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، پاش بیرکردنه‌وه‌ و هه‌وڵدان بۆ پڕکردنه‌وه‌ی پێگه‌ی جولین لوپۆتیگی ڕاهێنه‌ری دووخراوه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا، یه‌کێتی تۆپی پێی وڵات بڕیاریداوه‌ به‌ده‌ستنیشان کردنی فێرناندۆ هیرۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی هه‌ڵبژارده‌که‌ وه‌ک ڕاهێنه‌ری سه‌ره‌کی.

هیرۆ کاپتنی ئه‌فسانه‌یی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌ و له‌ساڵی ١٩٩٨ بۆ ٢٠٠٣ به‌درێسی سپیه‌وه‌ (٥٨٤) یاریی ئه‌نجامداوه‌ و خاوه‌نی (١٠٢) گۆڵ بووه‌، له‌هه‌مان ئه‌و ساڵانه‌دا به‌هه‌مان شێوه‌ کاپیتانۆی هه‌ڵبژارده‌ی لارۆخای ئیسپانیا بووه‌، له‌وه‌رزی ٢٠١٤/٢٠١٥ وه‌ک یاریده‌ده‌ری کارلۆ ئه‌نچلۆتی له‌ڕیاڵ مه‌درید کاری کردووه‌.

له‌دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی شاهانه‌ی به‌جێهێشت، په‌یوه‌ندی به‌ یه‌کێتی تۆپی پێی ئیسپانیاوه‌ کرد‌ و له‌ساڵی ٢٠١٦وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی پێکهاته‌که‌یه‌ و په‌یوه‌ندیه‌کی توندوتۆڵی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تۆپی پێی ئیسپانیا هه‌یه‌.

“مارکا و ئاس” ئاشکرایان کردووه‌، کاپتن هیرۆ داوای له‌ لویس ڕوبیالیسی سه‌رۆکی یه‌کێتی تۆپی پێی ئیسپانیا کردووه له‌م کاته‌ هه‌ستیاره‌دا‌ جولین لوپیتیگی دوورنه‌خاته‌وه‌، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ بڕیاره‌که‌شدا هاوڕا نه‌بووه‌ و له‌ئێستاشدا هه‌ڵبژاردنی بۆ پۆستی ڕاهێنه‌ری “لارۆخا”له‌سه‌ر ویستی خۆی نه‌بووه‌، به‌ڵکو ناچار بووه‌ له‌م کاته‌ ناهه‌مواره‌دا له‌خزمه‌تی وڵاته‌که‌یدا بێت، به‌وپێیه‌ی دابینکردنی راهێنه‌رێک به‌خێرایی بۆ پێکهاته‌که‌ مه‌حاڵه‌.

جیهانی

به‌ڕێوه‌به‌ر کۆبونه‌وه‌ی به‌ یاریزانانی یونایتد کردووه‌ و ته‌نها دووانیان پاڵپشتی مۆرینیۆیان کردووه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

دوێنێ به‌فه‌رمی ئیداره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد کۆتایی به‌ بۆندی جوزێ مۆرینیۆی پورتوگالی هێنا و له‌ پۆسته‌که‌ی دوورخرایه‌وه‌، ئه‌م بڕیاره‌ش‌ پێشوه‌خت له‌لایه‌ن ئید ودواردی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاره‌وه‌ کاری له‌سه‌رکراوه‌ و کتوپڕ نه‌بووه‌.

ڕۆژنامه‌ی “ده‌یلی میره‌ر”ی به‌ریتانی ئاشکرای کردووه‌، به‌ر له‌وه‌ی بڕیار له‌باره‌ی داهاتوی جوزێ مۆرینیۆ و پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتده‌وه‌ بدرێت، ئید ودواردی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری یانه‌که‌ کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یاریزانان ئه‌نجامداوه‌ و ده‌رباره‌ی بارودۆخی یانه‌ و ئه‌نجامه‌کان پرسیاری ئاڕاسته‌ کردوون.

ئه‌وه‌ی سه‌یره‌، زۆرینه‌ی یاریزانانی یونایتد پاڵپشتی خۆیان بۆ بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی ده‌ربڕیوه‌ ته‌نها دوو یاریزان نه‌بێت که‌ به‌توندی دژی بڕیاره‌که‌ وه‌ستاونه‌ته‌وه‌، ئه‌وانیش نیمانیا ماتیچی سڕبی و ڕۆمێلۆ لوکاکۆی به‌لجیکی بوون.

ئه‌م زانیاریانه‌ش هاوکاتن له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشان کردنی سۆڵسکایه‌ر بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌لێنه‌ی به‌هۆی ڕۆیشتنی مۆرینیۆوه‌ دروست ده‌بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

چی کردووه‌؟ مباپی گه‌یشته‌ (١٥٠) و ده‌ستکه‌وته‌کانی بۆ یاریزانێکی (١٩ ساڵ) سه‌رسوڕهێنه‌رن !

خه‌ڵک سپۆرت

کیلیان مباپێی فه‌ره‌نسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانت جێرمان، شه‌وی ڕابردو به‌ ئه‌نجامی (٢ – ١) به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئۆرلیان سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و گه‌یشته‌ قۆناغی چاره‌کی کۆتایی جامی فه‌ره‌نسا.

ڕۆژنامه‌ی “لیکیپ”ی فه‌ره‌نسی له‌م باره‌یه‌وه‌ پرسیار ده‌کات: ئایا مباپێ له‌و ته‌مه‌نه‌دا (١٩ ساڵ) چی کردووه‌ تا جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بێت؟

وه‌ڵامه‌که‌ش ئاشکرایه‌، ئاسکه‌ نوێیه‌که‌ی فه‌ره‌نسا له‌ته‌مه‌نی (١٩) ساڵیدا توانی یاریی ژماره‌ (١٥٠) له‌مێژوویدا ئه‌نجام بدات، له‌و ماوه‌یه‌شدا (٧٣) گۆڵی تۆمار کردووه‌ و (٤١) گۆڵی بۆ هاوڕێکانی دروست کردووه‌، له‌وه‌ش زیاتر چه‌ندین نازناو و خه‌ڵاتی تاکه‌ که‌سی به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌م نمونانه‌ی خواره‌وه‌:

  • باشترین یاریزانی لاوی خولی فه‌ره‌نسا
  • باشترین یاریزانی خولی فه‌ره‌نسا
  • باشترین یاریزانی لاوی جامی جیهانی ٢٠١٨
  • ناوی له‌ پێکهاته‌ی باشترینه‌کانی مۆندیالی ٢٠١٨دا هاتووه‌
  • خه‌ڵاتی “کۆپا – بالۆن دۆر” که‌ تایبه‌ته‌ به‌ باشترین یاریزانی لاوی جیهان

مباپێ له‌ ساڵی ٢٠١٧ دا چه‌ند نازناوێکی چنییه‌وه‌ له‌ نمونه‌ی خه‌ڵاته‌کانی باشترین و باشترین یاریزانی لاوی خولی فه‌ره‌نسا و خه‌ڵاتی لاوی ئاڵتونی.

ئایا ده‌ستکه‌وته‌کانی مباپێ سه‌رسوڕهێنه‌ر نییه‌؟

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ڕێکه‌وتێکی سه‌یر له‌ دوورخستنه‌وه‌ی مۆرینیۆدا هه‌یه‌ و هه‌مان شت سێباره‌ ده‌بێته‌وه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

پاش زنجیره‌یه‌ک ئه‌نجامی نه‌گونجاو، دوێنێ به‌فه‌رمی ئیداره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی جوزێ مۆرینیۆی ڕاهێنه‌ری دا و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش له‌نێو میدیا جیهانیه‌کاندا سه‌دایه‌کی به‌هێزی دایه‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی “ئاس”ی ئیسپانی ڕێکه‌وتێکی سه‌یری به‌دی کردووه‌ و نوسیویه‌تی: یۆرگن کلۆپی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ نهێنی دوورخستنه‌وه‌کانی مۆرینیۆیه‌، به‌رده‌وام له‌دوای شکستهێنان به‌رامبه‌ر ڕاهێنه‌ره‌ ئه‌ڵمانیه‌که‌ مۆرینیۆ دوورده‌خرێته‌وه‌.

له‌ وه‌رزی ٢٠١٢/٢٠١٣ کاتێک مۆرینیۆ ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بوو له‌ قۆناغه‌ پێشکه‌وتووه‌کانی چامپیۆنز لیگ به‌رامبه‌ر دۆرتمۆندی یۆرگن کلۆپ شکستی هێنا (قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی ٤ به‌رامبه‌ر به‌ ١)، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یانه‌ی شاهانه‌ وه‌رزێک پێشتر بۆ ماوه‌ی سێ وه‌رز بۆندی ڕاهێنه‌ره‌ پورتوگالیه‌که‌ی نوێ کردبۆوه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ئه‌نجامه‌وه‌ بۆنده‌که‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و ماڵئاواییان لێکرد.

له‌ وه‌رزی ٢٠١٥/٢٠١٦ ڕاهێنه‌ره‌ سپێشه‌ڵه‌که‌ وه‌رزێکی خراپی له‌گه‌ڵ چێڵسی به‌رێکرد و له‌ ١٧ی دیسێمبه‌ردا دوورخرایه‌وه‌، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوڵی کلۆپ به‌ ئه‌نجامی (٣ – ١) شکستی هێنا، له‌م وه‌رزه‌شدا سێباره‌ به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوڵی کلۆپ به‌ ئه‌نجامی (٣ – ١) شکستی هێنا و له‌ ١٨ی دیسێمبه‌ردا له‌ پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی یونایتد دوورخرایه‌وه‌.

سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌ش، هه‌ریه‌ک له‌ پیپ گواردیۆلا و یۆرگن کلۆپ و ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ڕاهێنه‌رانی مان سیتی و لیڤه‌رپوڵ و تۆتنهام خه‌مباری خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی ده‌ربڕی و ته‌ئکیدیان کرده‌وه‌، مۆو ڕاهێنه‌رێکی گه‌وره‌یه‌ و به‌هێزه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین