دۆخی تەندروستی بەیان بۆمبا لە زاری کچەکەیەوە



بەیان بۆمبای هونەرمەند هێشتا لە نەخۆشخانەیە، کچەکەی لەبارەی تەندروستی دایکییەوە زانیاری نوێ دەخاتەڕوو.

ماوەی چەند ڕۆژێکە دۆخی تەندروستی بەیان بۆمبای ئەکتەر و شانۆکار تێکچووە، ئێستا لە شاری پزیشکی فاروقە لە سلێمانی.

نیڤان، کچی هونەرمەند بەیان بۆمبا لە لێدوانێکدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، تا ئێستا دوو نەشتەرگەری بۆ دایکی کراوە، پزیشکەکان بەردەوام دەڵێن باش دەبێت.

لەبارەی تەندروستی دایکییەوە دەڵێت “کەس هیچ ناڵێت لە نەخۆشخانەیەکین، هەر دەڵێن ان شاء للە باش دەبێت، دایکشم لەپڕ باشدەبێت و لەپڕ خراپدەبێت”.

بەیان بۆمبای هونەرمەند ساڵی ڕابردوو تووشبوونی بە شێرپەنجە بڵاوکردەوە، دواتر بە تەندروستییەکی باشەوە دەرکەوتەوە و بەشداری چەند کارێکی کرد، بەڵام ماوەی چەند ڕۆژێکە دووبارە تەندروستی تێکچووە و لە نەخۆشخانەیە.

بەیان مەحمود عەلی (بەیان بۆمبا) ئەکتەر و شانۆکار، ساڵی١٩٦٥ لە گەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی لەدایکبووە، تا ئێستا بەشداری زیاتر لە ٨٥ کاری دراما، شانۆ و فیلمی سینەمایدا کردووە، ٤٠ ساڵە خزمەتی هونەری کوردی دەکات، سەرپەرشتیاری هونەرییە لە بەڕێوەبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکانی سلێمانی.

 

 

 

“بۆردوومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لاپەڕەیەکی ڕەشی دڕندەیی ڕژێمی پێشووی عێراقە”
پێشت “بۆردوومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لاپەڕەیەکی ڕەشی دڕندەیی ڕژێمی پێشووی عێراقە”
بەڕێوەبەری ئۆفیسی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە هەولێر گۆڕدرا
دواتر بەڕێوەبەری ئۆفیسی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە هەولێر گۆڕدرا
ەیوەندیدار