نرخی ئاڵتون نزیكەی 100 دۆلار دابەزی



ئۆنسەی زێڕ لەماوەی دوو ڕۆژدا نزیكەی 100 دۆلار لە بەهاكەی دابەزیوە دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم مانگەدا گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی، كە نزیك بووەوە لە 2 هەزار و 400 دۆلار.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئۆنسەی زێڕ لەماوەی کەمتر لە 48 كاتژمێری ڕابردوودا لە 2392 دۆلارەوە دابەزیوە بۆ 2295 دۆلار و بەوەش بەنزیکی 100 دۆلار دابەزیوە.

ڕوونیشی كردەوە، لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردووشدا ئەوە دووەم جارە بەنزیکی 100 دۆلار بەشێوەی توند دابەزیبێت و وتیشی، “لە دوو هەفتەی ڕابردوو مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە بڕی 28 هەزار دابەزیوە لە 508 هەزار بۆ 480 هەزار دینار”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 545 هەزار دینارە و عەیاری 21 به 480 هەزار دینارە و عەیاری 18 بە 415 هەزار دینارە.

 

فازڵ نەبی: ڕەنگە كێشە بۆ مووچە دروست بێت لەنێوان هەژماری من و تەوتین
پێشت فازڵ نەبی: ڕەنگە كێشە بۆ مووچە دروست بێت لەنێوان هەژماری من و تەوتین
لە پارێزگایەكی هەرێم نرخی غاز جێگیر كرا
دواتر لە پارێزگایەكی هەرێم نرخی غاز جێگیر كرا
ەیوەندیدار