لە پارێزگایەكی هەرێم نرخی غاز جێگیر كرا



قائیمقامیەتی قەزای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، كە نابێت نرخی بوتڵێك غاز لە 8500 دینار زیاتر بێت و جەختیشدەكاتەوە، وەكیلەكان تابلۆی نوێ و لەزگەیان بە ڕەنگی سوور بۆ دەكرێت.

قائیمقامیەتی قەزای هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە فەرمانی قائیمقام و بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیار و سەرجەم ئەندامانی لیژنەی سووتەمەنی قائیمقامیەت لە بەرواری ( 23/4/2024 ) سەردانی کارگەی غازی هەورامان کرا و لە پاش پشکنینی تەواو، کارگەی ناوبراو هیچ گرفتێکی لە ڕووی کێشی بوتڵ و بەرگری شارستانی و پاکوخاوێنی و ژینگە و کامێرای چاودێری نەبوو.

ڕاشیگەیاندووە، كە چەند تێبینییەكی بۆ دیاری کرا، کە لە ماوەی ۱٥ ڕۆژدا جێبەجێیان بکات بە پێچەوانەوە تووشی ئیجرائاتی یاسایی دەبن، كە بریتین لە:
1- سەرجەم وەکیلەکان، تابلۆ و لەزگەی نۆییان بۆ بکرێت بە ڕەنگی سور.
2- نابێت هیچ وەکیلێک غاز لە ٨٥۰۰ دینار زیاتر بفرۆشێت، کە نرخی فەرمی حکومەتە.
3- مۆڵەتی کارگە نۆی بکرێتەوە.
4- سەرجەم سەرەتاییەکانی وەکیلەکان ئاڕاستەی ب. ئاسایشی گشتی هەڵەبجە و ب. نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە بکرێت.

 

نرخی ئاڵتون نزیكەی 100 دۆلار دابەزی
پێشت نرخی ئاڵتون نزیكەی 100 دۆلار دابەزی
دوای ئەمریکا… ئەوروپا تیک تۆک سنووردار دەکات
دواتر دوای ئەمریکا… ئەوروپا تیک تۆک سنووردار دەکات
ەیوەندیدار